
یاریگا –
پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد، لە لێدوانێکی نوێدا باس لەو گوشارە گەورانە دەکات کە لە کاتی یاریکردنی لە ئۆڵد ترافۆرد رووبەڕووی بووەوە.
پۆگبا لە پۆدکاستی تایبەتی ریۆ فێردینارد وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە دەپرسن بۆچی یاریزانە گرانبەهاکانی دیکە هێندەی ئەو رەخنەیان لێ ناگیرێت و فشاریان لەسەر نییە.
ئەو ئەستێرە فەرەنسییە ئاماژەی بەوە کرد کە ناوبانگی مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید لە رووی میدیاییەوە هاوشێوەی یەکن و هەمیشە چاوی میدیایان لەسەرە.
چونکە من لە مانچێستەر یونایتد بووم کە گەورەترین یانەی جیهانە، ئەگەر گەورەترین نەبێت لەنێو سێ گەورەکانە و وەکوو ریال مەدرید لە رووی میدیاییەوە چاوی زۆری لەسەرە.
بە بڕوای پۆگبا، هەر یاریزانێک درێسی ئەم دوو یانە گەورەیە بپۆشێت، دەبێت ئامادە بێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو داواکارییە زۆرانەی کە لێی دەکرێت و دەڵێت گوشارەکان تەنیا پەیوەندییان بە نرخی گرێبەستەکانەوە نییە، بەڵکوو خودی یانەکە و مێژووەکەی وا دەکات کە میدیا و هاندەران هیچ هەڵەیەک قبووڵ نەکەن.
ئەم لێدوانانەی پۆگبا لە کاتێکدایە کە ئێستا مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید بەردەوام لە ناو جەنجاڵی میدیاکاندان و یاریزانە نوێیەکانیشیان رووبەڕووی هەمان ئەو گوشارانە دەبنەوە کە پۆگبا باسیان دەکات.
Paul Pogba’s mum and his faith give him strength @rioferdy5 @paulpogba pic.twitter.com/h8r8d7aSqi
— Rio Ferdinand Presents (@RioMeets) April 22, 2026



