
یاریگا –
وەکوو هەورەبروسکەیەک، هەواڵی دروستبوونی مەترسیی لەسەر پێگەی خونی کالافات، سەرۆکی چاودێران و بەڕێوبەری تۆپی پێی نێودەوڵەتی لە ریال مەدرید، ناوەندە وەرزشییەکانی مەدریدی هەژاند.
رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کالافات کە ساڵانێکی زۆر وەک پیاوی بێڕکابەر، لەنێو یانەکە دەبینرا، ئێستا داهاتووی لە مەترسیدایە.

شکستی گرێبەستە ملیۆنییەکان
بەگوێرەی زانیارییەکانی مۆندۆ، هۆکاری سەرەکی ئەم گۆڕانکارییە کتوپڕە دەگەڕێتەوە بۆ شکستی ئەو گرێبەستانەی کالافات پاڵپشتییەکی سەرسەختی دەکردن. ئۆپەراسیۆنی ماستانتوۆنۆ کە پارەیەکی زۆری تێدا خەرجکرا، لەگەڵ گواستنەوەی دین هاوسن و ئالڤارۆ کارێراس، ئەو دەستکەوتە وەرزشییەیان نەبوو کە چاوەڕوان دەکرا.
لە لوتکەوە بۆ لێواری دەرکردن
تاوەکوو هاوینیی رابردوو، کالافات تەنیا کەس بوو کە هیچ کەس نەیدەتوانی گومان لە بڕیارەکانی بکات، بەڵام ئەم وەرزە هەموو شتێک گۆڕاوە. ناوبراو ئێستا لە دڵەڕاوکێدایە سەبارەت بە بەردەوامبوونی لە پۆستەکەی، چونکە کارگێڕیی یانەکە پێیان وایە ئەو وەبەرهێنانە گەورانەی ئەو پێشنیاری کردبوون، بێسوود بوون و تەنیا لەسەر کورسی یەدەک ماونەتەوە.
ئەم گۆڕانکارییە لە پێگەی کالافات نیشانەیەکی روونە کە ریال مەدرید دەیەوێت بە تەواوی پێداچوونەوە بە سیاسەتی گواستنەوەی یاریزانە لاوەکاندا بکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەنگۆی گۆڕینی راهێنەریش لە ئارادایە.



