ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئامانجەکان کەم دەبنەوە؛ لیستەکەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەبێت

ئەو ئامانجانەی باس دەکرێن لەپێشینە نین

Yariga App

یاریگا –

ستراتیژییەتی گواستنەوەی بارسێلۆنا روونتر دەبێتەوە؛ سەرنج خستنەسەر ناوی دیاریکراو کە لەگەڵ سیستمی یانەکە دەگونجێت و کاریگەری دەستبەجێ دروست دەکات، نەوەکوو تەنیا راکردن بەدوای ناوە گەورەکاندا.

یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە چاودێریکردنی بازاڕی گواستنەوە و هەوڵی بەهێزکردنی پێگە سەرەکییەکان دەدات، بەتایبەتی دڵێکی بەرگری، یاریزانێکی باڵ و هێرشبەرێک، بەڵام هەڵسەنگاندنە نێوخۆییەکانی ئەم دواییەی یانەکە چەندین ناوی دیاریان دوورخستووەتەوە کە زۆر ناویان بە یانەکەوە بەسترابووەوە.

یەکێک لەو یاریزانانە بێرناردۆ سیلڤایە، سەرەڕای کوالێتی و ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی، بارسا پێی وایە ئەو رۆڵەی ئەو تێیدا باشە، کە چوونە ناوەڕاستە لە باڵی راستەوە، لەلایەن لامین یامالەوە پڕکراوەتەوە. لە ئەنجامدا، ئەو وەکوو ئامانجێکی لەپێشینە سەیر ناکرێت.

یاریزانێکی دیکە کە بە وردی چاودێری کراوە رافایل لیاوە، باڵەکەی ئەیسی میلان بە توانای هێرشبردنی سەرنجی راکێشی ناسراوە، بەڵام نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاستی بەرگری و توانای فشارکردنی وای لێدەکات بۆ داواکارییەکانی سیستمەکەی هانزی فلیک کەمتر گونجاو بێت.

ڤیکتۆر مونۆز کە ئێستا لە یانەی ئۆساسۆنایە، بە هەمان شێوە چاودێری کراوە. ئەو لە رووی بەهێزییەوە هەم لە هێرشبردن و هەم لە بەرگریکردندا ناوێکی گونجاوە، بەڵام دۆخەکەی ئاڵۆزە. ریال مەدرید مافی بەسەر یاریزانەکەوە ماوە و دەتوانێت بە تێچوویەکی کەمتر بیگەڕێنێتەوە، لە کاتێکدا بارسا لەپێشینە بە گواستنەوەی یاریزانانی بە ئەزموونتر بەپێی ئارەزووی راهێنەرەکە بۆ سەرکردایەتیکردن لەناو یاریگادا دەدات.

پێدرۆ نێتۆ کە ئێستا لە چێڵسییە، بە هەمان شێوە شیکاریی بۆ کراوە، بەڵام بۆ ئێستا ئامانجێکی سەرەکی نییە.

سەبارەت بە بەهرەمەندە لاوەکە، ئیدواردۆ کۆنسێیساو لە یانەی پاڵمێراس، سەرچاوەکانی نێو یانەکە رەتیان کردووەتەوە هیچ دانوستانێک لە ئارادا بێت و ئاماژە بەوە دەکەن کە بەستنەوەی ناوی یاریزانەکە لەم دواییانەدا تەنیا بۆ زیادکردنی بەهایەتی لە بازاڕدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button