ئیسپانیاگرنگترین

كۆڵەكەی بەرگری نەسڕ لە ریاز دەمێنێتەوە؟ نوێترین زانیاری دەربارەی داهاتووی ئینیگۆ مارتینێز

Yariga App

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریکاری ئیسپانی بە یەکێک لە كۆڵەكە سەرەكییەكانی یانەی نەسڕی سعوودی دادەنرێت، لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا کۆتاییدێت.

ئینیگۆ مارتینێز لە هاوینی دابردوو بە گرێبەستێكی ئازاد لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە نەسڕی سعوودی كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

نەسڕ وەرزێکی نایاب بەڕێدەکات، بەجۆرێک لە پێشەنگی خولی رۆشنی سعوودی دایە، هەروەها ئەمڕۆ رووبەڕووی یانەی ئەهلی قەتەری دەبێتەوە بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، نەسڕ تەنیا لە کریستیانۆ رۆناڵدۆدا کورت نابێتەوە، خۆرخێ خێسۆسی راهێنەری پورتوگالی بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە یاریزانێکی دیكە كە ئەویش ئینیگۆ مارتینێزە دەبەستێت.

بەرگریکارەکەی پێشووی بارسێلۆنا هەست بە ئاسوودەیی دەکات بەرامبەر بەوەی تۆپی پێی سعوودی پێشكەشی دەکات، و لە یەکەم رۆژیەوە لە یانەکە هەوڵی داوە نازناوی زیاتر بخاتە سەر نازناوەكانی كاروانی وەرزشی خۆی.

بەرگریكارەكەی نەسڕ لەم وەرزەدا 36 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئینیگۆ مارتینێز لەژێر سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆدا، بووەتە سەرکردەی هێڵی بەرگری نەسڕ و متمانەیەکی زۆری نیشانداوە، هەروەها لە یەکەم رۆژیەوە لە سعوودیە رێزی هاوکارانی و هاندەرانی بەدەستهێناوە.

گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیراندا کۆتاییدێت، بەڵام یاریزانەکە و کارگێڕی یانەکە دەیانەوێت بۆ وەرزێکی دیكەش گرێبەستەکە نوێ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button