
یاریگا –
لە هەنگاوێکدا کە ئامانج لێی کۆتایهێنانە بە مشتومڕە بەردەوامەکانی بڕیاری ناوبژیوانان، خاڤیێر تێباس، سەرۆکی رابیتەی خولی ئیسپانی، مژدەی گۆڕانکارییەکی گەورەی تەکنەلۆژیی بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند.
کۆتایی بە دەستتێوەردانی مرۆڤ دێت
بەپێی لێدوانەکەی تێباس لە شاری مەدرید بۆ رۆژنامەی مارکا، بۆ وەرزی داهاتوو لە هەردوو خولی پلە یەک و پلە دووی ئیسپانیا، سیستەمی ئۆفسایدی ئۆتۆماتیکی جێبەجێدەکرێت. ئێستا لالیگا سیستەمی نیمچە ئۆتۆماتیکی بەکاردەهێنێت کە پێویستی بە دەستتێوەردانی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی ڤار هەیە بۆ دیاریکردنی ئەو ‘فرەیمە’ ی یان ئەو ساتەی کە تۆپەکە لە پێی یاریزانەکە جیادەبێتەوە، بەڵام ئەمە لە وەرزی داهاتووەوە نامێنێت.
El fuera de juego automático entrará en vigor la próxima campaña
https://t.co/beh31zqOfQ— MARCA (@marca) April 20, 2026
چۆن کار دەکات؟
تەکنەلۆژیا نوێیەکە پشت بە دانانی ‘مایکرۆچیپ’ێکی پێشکەوتوو دەبەستێت لە ناوەڕاستی تۆپەکاندا. ئەم مایکرۆچیپە ساتەوەختی دروستی بەرکەوتنی پێ بە تۆپەکە تۆمار دەکات، و پاشان ئەم زانیارییە لەگەڵ ئەو داتایانە یەکدەخرێت کە لەلایەن کامێرا تایبەتەکانی ناو یاریگاوە بۆ چاودێریکردنی جوڵەی یاریزانەکان تۆمار دەکرێن، بەمەش بڕیاری کۆتایی لە چەند چرکەیەکدا بەتەواوی ئۆتۆماتیکی دەردەچێت.
تێباس لە لێدوانەکەیدا گوتی؛
پرۆسەی دانانی سیستەمی ئۆفسایدی ئۆتۆماتیکی دەستیپێکردووە و تەنیا چەند بابەتێکی تەکنەلۆژی ماون بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەبێت و لە رۆژی یەکەمەوە جێبەجێدەکرێت.
خاڤیێر تێباس کۆتایی بە سیستمێک دەهێنێت و باسی کەناڵی ریال مەدرید دەکات



