
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی گرنگدا برایتن لە یاریگای خۆی میوانداری چێڵسی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر برایتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 34 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

چێڵسی لەم وەرزەدا ئامانجی بەدەستهێنانی كورسییەكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووە.
لەم وەرزەدا لە كۆی 33 یاریی 13 یاریی بردووەتەوە نۆ یاریی یەكسان بووە و 11 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا برایتنیش ئامانجی بەدەستهێنانی كورسییەكی پاڵەوانیەتیە ئەوروپییەكانی وەرزی داهاتووە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 33 یاریی لە 12 یاریی براوە بووە یازدە یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
برایتن بە بێ گۆمێز، میلنەر و وێبستەر رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.
چێڵسی بە بێ ریس جەیمس، ئێستیڤاو و گیتنێز رووبەڕووی برایتن دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی برایتن
ڤێربرۆخن
وێفەر، ڤان هیكی، دەنک، كادیۆگلو
ئایاری، گرۆس
مینتێ، روتەر، میتۆما
وێڵبیک
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
كۆكۆرێیا، چالۆبا، فۆفانا، گوستۆ
كایسێدۆ، سانتۆس
ئینزۆ، نیتۆ، پاڵمەر
جواو پێدرۆ



