یانەکەی رۆناڵدۆ نزیکترینە لە محەمەد سەڵاح

هەموو پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن رەنگە وەرزی داهاتوو محەمەد سەڵاح لە پاڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببینین.
ئەستێرە مسڕییەکە ئەوەی یەکلاکردووەتەوە لە کۆتایی وەرز لەگەڵ لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و ئازادە لە هەڵبژاردنی یانەی دواتریی.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، یانەی نەسڕی سعوودی بە توندی هاتۆتە کێبڕکێکانی بەدەستهێنانی سەڵاح تاوەکو لەگەڵ ئەستێرەکانی دیکەی هێڵی پێشەوەدا وەرزی داهاتوو رکابەریی لەسەر سەرجەم ناسناوەکان بکەن.
دۆخی نەسڕ بۆ گواستنەوەی سەڵاح لە بارە چوونکە هەریەک لە جواو فیلیکس و کینگسلی کۆمان بە خواستن یاری بۆ ئەو یانەیە دەکەن و رەنگە لە هاوین دا بگەڕێنەوە یانەکەیانی خۆیان ئەمەش باڵی راست بە تەواوی کراوە دەکات بۆ ئەستێرە مێژووییەکەی لیڤەرپوول.
ئەمە جگە لەوەی، سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیە سوورە لەسەر ئەوەی سەڵاح وەک رەمزێکی مێژوویی تۆپی پێی عەرەبیی لە وڵاتەکەیان یاری بکات جا ئەگەر لەگەڵ نەسڕ بێت یاخود یانەیەکی دیکە.



