ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بێرناردۆ سیلڤا لە نێوان بارسێلۆنا و یوڤێنتوس؛ بڕیاری کۆتایی چییە؟

بارسێلۆنا دەبێتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر خانمە پیرەکە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی بێرناردۆ سیلڤا بە فەرمی بڕیاریدا لە کۆتایی وەرز ماڵئاوایی لە پێپ گواردیۆلا و مانچێستەر سیتی بکات، ئێستا دوو زەبەلاحی ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ئەستێرە پورتوگالییەکە کەوتوونەتە کێبڕکێیەکی توندەوە.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتۆس ماوەی چەندین هەفتەیە کار بۆ گواستنەوەی سیلڤا دەکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی، بەڵام گەورەترین مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر خانمە پیرەکە یانەی بارسێلۆنایە.

بێرناردۆ سیلڤا

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا هێشتا هیچ جووڵەیەکی بۆ گواستنەوەی سیلڤا نەکردووە، بەڵام ناوی ئەستێرەکەی پێشووی سیتی هەمیشە لە کەمپی بلاوگرانا پەسەند بووە، بەهۆی شێوازی یاریکردنییەوە، ئەمەش یەکەم هاوین نییە کە دەنگۆی هاتنی بۆ سپۆتیفای کامپ نۆو بڵاوببێتەوە. هەموو شتێک پەیوەست دەبێت بەوەی لە رۆژانی داهاتوودا چی روودەدات. یاریزانە پورتوگالییەکە مۆڵەتی دوو هەفتەی بەخۆی داوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە هەڵسەنگاندنی بژاردەکان بهێنێت و بڕیار لەسەر باشترین داهاتوو بدات.

لە روانگەی یوڤێنتۆسەوە، هەموو شتێک پەیوەستە بە سەرکەوتن بۆ وەشانی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، شتێک کە بیانکۆنێری هێشتا یەکلایی نەکردووەتەوە، ئەگەر نەگەنە پاڵەوانێتییە گەورەکەی کیشوەرەکە، ئەگەرەکانی نیشتنەوەی بێرناردۆ لە تۆرینۆ زۆر کەمدەبێتەوە. وە ئەمە دەکرێت ببێتە کارتی براوەی یانەی بارسێلۆنا کە لە ئێستادا هیچ نیشانەیەکی دەرنەخستووە و چاوەڕێ دەکات بزانێت لە رۆژانی داهاتوودا چی روودەدات.

سەرچاوە ئیتاڵییەکە ئەوەشی خستووتەڕوو، گەورەترین بەربەست لەبەردەم بارسێلۆنا مووچەکەی سیلڤایە، دەبێت بیر لە چارەسەری مووچە ساڵانەکەی بکاتەوە کە دەگاتە نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ و نایەوێت سیستەمی مووچەی یانەکە تێکبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button