ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ چاوەڕوانكراوترین یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە نێوان مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ بەڕێوەدەچێت.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بەكاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 33ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئەنجامی ئەم جەنگە گەورەی یاریگای ئیتیحاد دەكرێت ناسنامەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دیاریبكات، ئەگەر مانچێستەر سیتی بیباتەوە جیاوازییەكە دەبێتە تەنیا سێ خاڵ و یارییەكی دواخراویشی دەمێنێت، ئەگەر ئارسیناڵیش بیباتەوە جیاوازییەكە دەبێتە نۆ خاڵ و یەكسانبوونیش لەبەرژەوەندی گەنەرز دەبێت.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا لە كۆی 31 یاریی 19 یاریی بردووەتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ لە كۆی 32 یاریی 21 یاریی بردووەتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.

زانیاری یاریی

مانچێستەر سیتی لە كۆتا 10 یاریی رابردوودا لە یاریگای خۆی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ نەدۆڕاوە ( 7 بردنەوە، 3 یەكسان ).

ئارسیناڵ لە كۆتا پێنج یاریی خۆیدا لە پرێمەرلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی نەدۆڕاوە ( 2 بردنەوە، 3 یەكسان ).

مانچێستەر سیتی لە كۆتا 14 یاریی رابردوودا لە پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا نەدۆڕاوە.

ئارسیناڵ كۆتا سێ یاریی خۆی لە پاڵەوانیەتیە ناوخۆییەكاندا دۆڕاندووە، بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاریی كۆتایی جامی كاراباو، بەرامبەر ساوسامتن لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا و بەرامبەر بۆرنمس لە پرێمەرلیگ.

لە سەرەتای مانگی شوباتەوە هیچ یاریزانێكی مانچێستەر سیتی هێندەی نیكۆ ئۆرایلی گۆڵی نەكردووە ( 6 گۆڵ ).

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ رۆبن دیاس، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ و جۆن ستۆنز رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە بێ تیمبەر، ساكا، مێرینۆ و مادویكی رووبەڕووی سیتیزن دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، خوسانۆڤ، گێی، ئۆرایلی

رۆدری، بێرناردۆ

سێمینیۆ، شەرقی، دۆكو

هالاند

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

مۆسكوێرا، سالیبا، گابریێل، هینكاپێ

 زوبیمێندی، رایس

ترۆسارد، ئیزێ، مارتینێلی

هاڤێرتز

بابەتی زیاتر

Back to top button