ئینگلتەراگرنگترین

ریال مەدرید رێز لە بڕیاری ئەستێرەکەی دەگرێت و ناچار بە رۆشتنی ناکات

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید چەند مانگێکی کەمی ماوە لە وادەی بەسەرچوونی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، بەڵام یانەکەی هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرامبەر هەیە.

دانی کارڤاخال، کە کوڕی ریال مەدریدە و لەوەتەی دەستپێکردنی یاریی تۆپی پێ هەر لەو یانەیەیە جگە لە و ساڵەی (هاوینی 2012 تا هاوینی ساڵی دواتر) لە ریزەکانی لیڤەرکوزن بوو، ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ شاهانەکان بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، لەگەڵ ئەوەی کارگێڕی ریال مەدرید دەزانن تەنها چەند مانگێکی کەم ماوە لە گرێبەستی کاپتنەکەیان، بەڵام هێشتا رێز لە بڕیاری بەرگریکارەکەیان دەگرن لەپای ئەو خزمەتە زۆرەی بە یانەکەیانی پێشکەش کردووە.

کارڤاخال یەکێکە لە پڕ دەستکەوتترین یاریزانەکانی مێژووی مێرێنگی کە لە ماوەی 13 ساڵی پیشەگەرێتی لەگەڵ یانە مەدریدیەکە توانیویەتی نزیکەی 30 نازناو بباتەوە. لە نێویاندا 6 چامپیۆنزلیگ و 4 جار خولی ئیسپانییە.

لە درێژەی زانیارییەکاندا سەرچاوەکە هۆکاری ئەو هەڵوێستەی ریال مەدریدی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کاڤاخال خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێزە و کاریگەریی هەیە لەسەر ژووری خۆگۆڕینی یانەکە. هەربۆیەش قسەی کۆتاییان هێشتووەتەوە بۆ ئەستێرە 34 ساڵیەکە ئەگەر بیەوێت بڕیاری مانەوە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button