ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا دەترسێت؛ مەترسی لەدەستدانی یاریزانێکی سەرەکیی هەیە

یاریزانێکی گرنگە بۆ جەنگی نازناوی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆل پێش یارییە یەکلاکەرەوەکەی نێوان مانچستەر سیتی و ئارسناڵ لە یاریگای ئیتحاد ا رووبەڕووی نیگەرانییەکی گەورە دەبێتەوە.

لەو یارییەدا هەموو شتێک لە مەترسیدایە. ئەو سێ خاڵەی کە شەڕەکەی لەسەرە، دەکرێت بە کردەیی نازناوی پریمەرلیگ یەکلایی بکاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئارسیناڵ کە ئەگەر بیباتەوە جیاوازییەکەی لە لووتکەدا بۆ نۆ خاڵ زیاد دەکات، جیاوازییەک کە هەڵگەڕاندنەوەی زۆر ئەستەم دەردەکەوێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کەمێکی کەم لە وەرزەکە ماوە.

بەڵام ئەگەر مانچێستەر سیتی بیباتەوە، جیاوازییەکە بۆ تەنیا سێ خاڵ کەمدەکەنەوە، لەگەڵ بوونی یارییەکی دواخراو کە دەکرێت لە کۆتاییەکی وەها توندی وەرزەکەدا ببێتە خاڵی یەکلاکەرەوە.

لەکاتێکدا سەرنجی سەرەکی گواردیۆلا لەسەر مسۆگەرکردنی سەرکەوتنە، کێشەیەکی دیکە سەری لێشێواندووە؛ رەنگە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی، بێرناردۆ سیلڤا بۆ دوو یاری لە قۆناخێکی هەستیاری وەرزەکەدا لەدەست بدات.

ناوەڕاستکارە پورتوگالییەکە نۆ کارتی زەردی وەرگرتووە، ئەگەر بەرامبەر ئارسیناڵ کارتێکی دیکە وەربگرێت، دەگاتە 10 کارت و بەگوێرەی یاساکانی پریمەرلیگ بۆ دوو یاری سڕ دەکرێت. ئەمەش وادەکاتت لە یارییە گرنگەکانی دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر بێرنلی و ئێڤەرتن لە سەرەتای مانگی ئایاردا بێبەش بێت.

لەدەستدانی کەسایەتییەکی وەها کاریگەر کە کاپتنی تیمەکەشە لەو ساتە یەکلاکەرەوەیەدا، دەکرێت لە جەنگی بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگدا گورزێکی گەورە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button