ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ بارسێلۆنا بەفەرمی سکاڵایەکی تۆمارکرد

پەیوەست بە بڕیارە ناوبژیوانییەکان

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی سکاڵای تۆمارکرد لەسەر بڕیارە ناوبژیوانیەکان کە یانە کەتەلۆنیەکە پێی وایە زەرەرمەندی یەکەم بوونە بەهۆیانەوە.

سێشەممەی رابردوو بارسا لەسەردەستی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کرایەدەرەوە. لەو یارییەی کە تێیدا چەند حاڵەتێک، بەتایبەت کارتە سوورەکەی  ئێریک گارسیا لە خولەکی 79، مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە. ئەوە لەپاڵ رەخنەیەکی زۆر لەلایەن یاریزانان و راهێنەری بلاوگرانا لە ناوبژیوانی یارییەکە کە چاوپۆشی کردووە لە فاوڵە زۆر و توندەکانی ئاتلێتی و کارتی زەردی لەدژ بەکارنەهێناون.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بارسێلۆنا سکاڵایەکی پێشکەی یوێفا کردووە پەیوەست بە بڕیارە ناوبژیوانیەکانی ئەو یارییە.

سکاڵاکەی بارسا گشتگیرە و تەنها لە یاریی گەڕانەوەدا کورت نەکراوەتەوە، بەڵکوو یاریی چوونیش کە 0-2 دۆڕان، هاوپێچکراوە. هەروەها کەمی دەستوەردانی ڤاریش یەکێکی دیکەیە لە بابەتەکانی نێو سکاڵاکە.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەو هەڵانە کاریگەری کردووەتە سەر لایەنی وەرزشی و دارایی یانەکە زیانی پێگەیاندوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button