بەپەلە؛ ئاردا گولەر بووە خاوەنی ریکۆردێکی مێژووی لەگەڵ ریال مەدرید

یاریگا –
ئاردا گولەر بە هەژاندنی تۆڕی بایرن میونشن لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ناوی خۆی کردە خاوەنی ریکۆردێکی مێژووی لە ریال مەدرید.
ئەستێرە تورکیەکە هەر لە چرکەی 35ی یارییەکە توانی هەڵەیەکی مانوێل نۆیەر بقۆسێتەوە و تۆڕی باڤارییەکان بهەژێنێت. بەوەش جگە لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامی هەردوو یاریی بۆ 2-2، هاوکات ریکۆردە مێژوویی خێراترین گۆڵی مەدریدیشی لە چامپیۆنزلیگ شکاند کە پێشتر بە ناوی گاریس بەیڵ بوو.
ئەستێرە وێڵزیەکە لە ساڵی 2016 بە تۆمارکردنی گۆڵ لە چرکەی 57 لە تۆڕی لیگا وارسۆ، خاوەنی ریکۆردەکەبوو. ئەمشەو ئاردا دوای 10 ساڵ توانی ئەو تۆمارە بە ناوی خۆیەوە بکات.
گۆڵەکەی ئاردو گولەر ببینە:
هەر لەو یارییە گولەر لە خولەکی 29 بە لێدانێکی راستەوخۆی نایاب گۆڵەکەی نۆیەری هەژاندەوە. بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ یارمەتیدانی یانەکەی بۆ گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتیەکە کاتێ باڤارییەکان ئەنجامەکەیان کردە 4-3 و بە کۆی هەردوو یاریی 6-4 سەرکەوتن بۆ پێش کۆتایی.



