ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچێستەر سیتی دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی بەهرەمەندێکی بەڕازیلی

لاوێکی بەڕازیلی نێچیرە نوێیەکەی گواردیۆلایە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێدواردۆ کۆنسێساو، ئەستێرەی لاوی یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلی دەستپێکرد.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی هاوشانی یانە گەورەکانی وەکوو پاریس سان جێرمان، چێڵسی و بارسێلۆنا ئارەزووی خۆی بۆ ئەو لاوە بەهرەمەندە بەڕازیلییەکە پێشانداوە و جەنگی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە دەکات.

ئەستێرەیەکی نوێ لە ئاسمانی بەڕازیل
کۆنسێساو کە تەنیا 16 ساڵە، لە خولی کۆپینیا بۆ لاوان درەوشاوەتەوە و لە حەوت یاریی چوار گۆڵ و سێ ئەسیستی کردووە، ئێستا یاریزانەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 17 ساڵانی بەڕازیل لە پاراگوایە و ئاستێکی سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، یانەی پاڵمێراس بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی وەکوو نرخی سەرەتایی بۆ فرۆشتنی دیاریکردووە، هەرچەندە پێشبینی دەکرێت بە نرخێکی کەمتر رازی بن.

تایمز ئەوەشی روونکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ پاڵمێراس هەیە، پێشتر گابریێل خیسوس و ڤیتۆر رێیسی لەو یانەیەوە گواستووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button