ئارچیڤۆ ڤار راستییەکانی پشت گۆڵە رەتکراوەکەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات
ناوبژیوان ستەمی لە بارسێلۆنا کرد؟

یاریگا –
دوای تەواوبوونی یارییە ئاگرینەکەی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی و وێنەیەک لە سۆشیاڵ میدیا زۆر بڵاوبووەوە و پێگەی ئارچیڤۆ ڤار شیکارییەکی تێروتەسەلی بۆ رووداوەکە کردووە.
بەهۆی بەرکەوتنی تۆپ بە دەستی کلێمێنت لێنگلێت.، هاندەرانی یانە کاتالوونییەکە پێیان وایە پێش ئەوەی گۆڵەکەی فێران تۆرێس بە ئۆفساید رەتبکرێتەوە، دەبووایە لێدانی سزایان بۆ هەژمار بکرێت، بەڵام لە رووی یاساییەوە ئەمە راستە؟
بەگوێرەی ئارچیڤۆ ڤار، ئەو وێنەیەی کە هاندەرانی بارسیلۆنا بڵاویانکردووەتەوە و وای پێشاندەدات کە تۆپەکە بەر قۆڵی لێنگلێت کەوتووە، لە راستیدا تەنیا وەهمێکی گۆشەی بینینە و بەگوێرەی شیکارییە ناوبژیوانییەکان، کاتێک لە چەند گۆشەیەکی جیاوازەوە سەیری رووداوەکە دەکرێت، بە هیچ شێوەیەک بەرکەوتنی دەست نابینرێت.
⁉️💥 #𝗔𝗻𝗮́𝗹𝗶𝘀𝗶𝘀𝗔𝗩 | El VAR revisó la posible mano de Lenglet durante casi 2 minutos.
✅ Tras revisar todas las tomas, no halló evidencia de un toque del balón en el brazo del defensor.https://t.co/BwrxK7cO7X
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) April 15, 2026
هەرچەندە کامێرای تەنیشتەکان وا پێشانی دەدات کە تۆپ بەر دەستی بەرگریکارەکەی رۆخی بلانکۆس کەوتووە، لە کاتێکدا لە راستیدا چەندین سانتیمەتر لەیەکەوە دوورن.
ئارچیڤۆ ڤار ئەوەشی روونکردووەتەوە، خاڵێکی دیکەی یەکلاییکەرەوە، تێڕەوی تۆپەکەیە. دوای ئەوەی گاڤی شووتەکەی کرد، تۆپەکە بەر رانی لێنگلێت دەکەوێت و دەگەڕێتەوە بەردەم فێران تۆرێس، ئەگەر تۆپەکە بەر دەستی بکەوتایە، ئەوا بۆ جاری دووەم ئاراستەکەی دەگۆڕا، بەڵام تۆپەکە بێ گۆڕینی ئاراستەی دووەم دەڕوات.
ئارچیڤۆ ڤار دەشڵێت، یاسای ژووری ڤار زۆر روونە؛ ڤار بۆ چارەسەرکردنی گومانەکان دروستنەکراوە، بەڵکوو بۆ راستکردنەوەی هەڵە روون و ئاشکراکانە. ناوبژیوانانی ڤار بۆ ماوەی زیاتر لە خولەکێک سەیری گرتەکەیان کرد و هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەریان نەدۆزیەوە کە تۆپەکە بەر دەست کەوتبێت، بۆیە مانەوەی بڕیارەکە وەکوو خۆی واتە ئۆفسایدەکەی تۆرێس تاکە بڕیاری راست و یاسایی بووە.



