ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بێهیوابووم؛ ساموێل ئومتیتی هێرش دەکاتە سەر بارسێلۆنا

ئومتیتی رەخنەی بێبەزەییانە لە یانەکەی پێشووی دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

دوای ماڵئاواییکردنی یانەی بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەستێرەی فەڕەنسی و  پێشووی یانەکە هاتە دەنگ  و رەخنەی توندی ئاڕاستەی هانزی فلیک و یاریزانەکانی کرد.

ساموێل ئومتیتی، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی RMC رایگەیاند کە بێهیوا بووە لە ئاستی بەرگری تیپەکە.

هەمووان وایان دەزانی بارسێلۆنا بە ئاسانی ئاتلێتیکۆ تێدەپەڕێنێت، بەڵام من بێهیوا بووم. لە دوو یاریی یەک لەدوای یەک کارتی سوور وەردەگرن، ئەمە چیرۆکێکی دووبارەیە. هێڵی بەرگرییان زۆر لە پێشەوەیە، بەڵام کاتێک هێرشێک دەکرێت، هەمیشە درەنگ دەگەن و ئەوەش باجەکەی کارتی سوورە.

ئومتیتی جەختی کردەوە کە ئەگەر بارسێلۆنا بە 11 یاریزانەوە یاری بکردایە، براوە دەبوون، بەڵام بە کارەساتبار وەسفی ئاستی تیپەکەی کرد کاتێک بە 10 یاریزانەوە ماونەتەوە.

بەرگریکارەکەی پێشووی بلاوگرانا ستایشی ئاتلێتیکۆشی کرد و راگەیاند؛

ئاتلێتیکۆ مەدرید تیپێکی زۆر بەهێزە و ئەمساڵ بە کەم تەماشاکراون، بەڵام لە بەرگریدا زۆر پتەون و لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا مەترسیدارن.

بابەتی زیاتر

Back to top button