ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدانەکەی موسۆ بەرامبەر فێرمین پێناڵتی بوو؛ ناوبژیوانێکی پێشووی ئیسپانی دێتە دەنگ

بە مەبەست بووبێت یان نا پێناڵتییە

Yariga App

یاریگا –

خوان ئاندوخار ئۆلیڤێری ناوبژیوانی پێشووی ئیسپانی بە روونی رایگەیاند کە لێدانەکەی خوان موسۆ بەرامبەر فێرمین لۆپێز دەبوو وەک لێدانی سزا هەژمار بکرایە.

ئاندوخار ئۆلیڤێر لە لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەی رادیۆئێستادیۆ لە رادیۆی ئۆندا سێرۆ، بێ دوودڵی گوتی:

بە مەبەست بووبێت یان نا، ئەمە لێدانی سزایە. یاریزانەکەی ئاتلێتیکۆ بە بنەپێڵاوەکانییەوە دەچێتە پێشەوە و بەر فێرمین دەکەوێت.

رووداوەکە مەترسیدار بوو، چونکە پێڵاوەکەی موسۆ بەر دەموچاوی ناوەڕاستکارەکەی بارسێلۆنا کەوت، بەو هۆیەوە تووشی خوێنبەربوون بوو و لەنێو یاریگادا پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەبوو. سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی بارسێلۆنا، نە کلیمێنت تورپینی ناوبژیوان و نە ناوبژیوانانی ڤار ئەمەیان بە شایەنی لێدانی سزا نەزانی.

لە کۆتاییدا فێرمین توانی دوای وەرگرتنی چارەسەر لە یارییکردن بەردەوام بێت، بەڵام بڕیارەکە مشتومڕی زیاتری خستەسەر یارییە توندەکەی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button