پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V سپۆرتینگ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری سپۆرتینگ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری سپۆرتینگ بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

یاریی چوون سپۆرتینگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتاییهات.
ئارسیناڵ لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بایەر لیڤەركوزن بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێبردەوە.
لە پرێمەرلیگیش بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەم پێشەنگی خولەكەی گرتووە.
سپۆرتینگ لە قۆناخی شازدە رووبەڕووی بۆدۆ گلیمت بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوویاریی هاتن و چوون پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یارییەكەی لێبردەوە.
لە خولی پۆرتوگالیش بە جیاوازی پێنج خاڵ لە دوای پۆرتۆی دووەمەوەیە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ تیمبەر، ساكا، ئۆدیگارد، كالافیۆری و میكێل مێرینۆ رووبەڕووی سپۆرتینگ دەبێتەوە.
سپۆرتینگ بە بێ یانیدس، گیلهێرم و نونۆ سانتۆس رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، سالیبا، گابریێل، هینكاپێ
زوبیمێندی، نۆرگارد
دۆومان، ئیزێ، مارتینێلی
یۆكێرێش
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سپۆرتینگ
سێلڤا
ڤاگیانیدیس، دیۆماندێ، ئیناسیۆ، ئاراوخۆ
براگانچا، یولێمان
كاتامۆ، ترینكاو، پۆتێ
سوارێز



