ئێستا لێدوانە ئاگرینەکانی ئاربێلوا پێش جەنگەکەی ئالیانز ئارینا

یاریگا –
ئالڤارۆ ئاربێلوای راهێنەری ریال مەدرید بە متمانە بەخۆبوونێکی تەواوە دەرکەوت لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن دەرکەوت. ئەوە لەکاتێکدایە یاریی چوونیان 1-2 بە باڤارییەکان دۆراندووە.
دیارترین ئەو تەوەروانەی ئاربێلوا تیشکی خستەسەر:
رۆژنامەنووس: دەوترێت سبەی ئالیانز ئارینا دەبێتە دۆزەخ
یاریزانەکانی ریال مەدرید هەمیشە زۆر ئاسوودەن بە کەشوهەوای لەم جۆرە. بۆیە ئێمە ئامادەین. لە کاتێکدا دەشزانین کە یاریگایەکی نایاب و کەشێکی تایبەتی هەیە.
ریمۆنتادا؟
هەموو یاریزانەکان باوەڕیان وایە سبەی ریمۆنتادا دەکەین.
سەختی یارییەکە
مێژووی ریال مەدرید هەرخۆی لەسەر زاڵبوون بەسەر سەختیەکاندا بونیاتنراوە.
بردنەوەی سبەی وەک پەرجوو دەبێ؟
ئەگەر ببەینەوە، بە پەرجوو نایبەینەوە. لە یاریی چووندا مانوێل نۆیەر باشترین یاریزانی یارییەکە بوو. ئەگەر ئەو یارییە بمانبردایەتەوە کەس شۆک نەدەبوو. ئیتر بۆچی بردنەوەی یارییەکەی سبەی دەبێتە پەرجوو؟
دەبێ ئەوە پیشان بدەین ئێمە کێین.
پێکهاتە سەرەکییەکەی خۆم دەزانم و لە ئێستاوە دانراوە.



