ئه‌مریکاگرنگترین

فەرمی؛ هەواڵێکی شۆکهێنەر لە ئینتەر مەیامیەوە گەیشت

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر ماسکیرانۆ وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئینتەر مەیامی هێنا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی لەو یانە ئەمریکیەوە، راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە بڕیاریداوە کۆتایی بە ماوەی ئەرکەکەی بهێنێنێ لەگەڵ ئینتەر مەیامی. لە درێژەی بەیاننامەکەیەنادا بە سوپاسگوزاریەکی زۆرەوە نووسیویانە کە ماسکیرانۆ پاڵەوانێکە، کە خۆی و ستافەکەی بۆ هەمیشە بەشێک دەبن لە خێزانی یانەکە بۆ هەتاهەتایە ناویان بە یەکەمین ئەستێرەکەوە (نازناو) دەبەسترێتەوە.

ماسکیرانۆ لە نۆڤێمبەری 2024 ئەرکی ئەو یانە ئەمریکیەی گرتەدەست. لەو ماوەیەدا توانی دوو نازناویان بۆ بباتەوە کە خولی ئەو وڵاتە بۆ بەشی رۆژهەڵاتی و هەروەها جامی خولی ئەمریکی.

سەرچاوە جیاوازەکان باس لە هۆکاری پشت بڕیارەکەی ماسکیرانۆ دەکەن کە گوایە هۆکاریی کەسییە.

دوای رۆشتنی ناوبراو، بڕیارە گویلێرمۆ هۆیۆسی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە بەشێوەیەکی کاتی پۆستەکە وەربگرێت کە ئێستا دوای 7 یاریی لە وەرزی نوێ 12 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی سێیەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button