
یاریگا –
بارسێلۆنای ئیسپانی هەفتەی رابردوو سکاڵایەکی یاسایی دەربارەی ناوبژیوانی یارییەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد.
8ـی نیسان، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای کامۆ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداریی ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد و یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتایی هات.
بارسیلۆنا وەکوو ناڕەزاییەتییەک بەرامبەر ئاستی ناوبژیوان لە یارییەکە لە دوو حاڵەتی سەرەکی کە دەرکردنی پاو کوبارسی بە کارتی سوور و هەژمار نەکردنی لێدانێکی سزا، لە یوێفا سکاڵای کرد، ئەگەرچی دەیانزانی ئەم ناڕەزایەتییە بڕیارەکان ناگۆڕێت و تەنیا وەکوو هەنگاوێکی سیاسی بوو بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتییەکەیان بەرامبەر ئاستی ناوبژیوان.
بەگوێرەی ساموێل مارسدێنی رۆژنامەنووسی ئیسپانی، یوێفا وەڵامی بارسێلۆنای داوەتەوە و سکاڵاکە رەتکراوەتەوە. ساموێل دەڵێت:
یوێفا دەڵێت سکاڵای بارسێلۆنا سەبارەت بە ئاستی ناوبژیوان لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتاییی هەفتەی رابردوو کە شکستیان هێنا “ناڕەوایە”.
UEFA say Barça’s complaint over refereeing in last week’s CL QF first leg loss to Atlético “inadmissable.” Second leg in Madrid tonight with Barça 2-0 down.
— Samuel Marsden (@samuelmarsden) April 14, 2026



