ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پلانێکی جیاواز؛ هانزی فلیک بە پێکهاتەیەکی جیاواز رووبەڕووی سیمیۆنی دەبێتەوە

یاریزانێکی جیاوازی بۆ شوێنی کوبارسی تاقیکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە هێڵی بەرگری دەکات.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی کارتە سوورەکەی پاو کوبارسی، هانزی فلیک لە مەشقەکانی شەوی رابردوو، ژووڵ کوندێ، بەرگریکاری فەڕەنسی لە دڵی بەرگری تاقیکردووەتەوە و بیری لەوە کردووەتەوە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ کوندێ لە دڵی بەرگری یاریی پێبکات.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە مەشقەکانی شەوی رابردوو پێکهاتەیەکی جیاوازی تاقیکردووەتەوە، پێکهاتەکەش بەمشێوەیە بووە؛

گۆڵپارێز: خوان گارسیا.

بەرگریکاران: ئاراوخۆ، کوندێ، مارتن، کانسێلۆ.

ناوەڕاستکاران: گارسیا، پێدری، ئۆلمۆ.

هێرشبەران: یامال، لیڤاندۆڤسکی، راشفۆرد.

تاوەکوو ئێستا بەتەواوی روون نییە فلیک لە یارییەکەی ئەمشەو بەو پێکهاتە یاریی دەکات یاخود بۆ سەرلێتێکدانی سیمیۆنی ئەو کارەی کردووە، چونکە مەشقەکان لە مێترۆپۆلیتانۆ بووە و بێگومان یانە مەدریدییەکە لە نزیکەوە چاودێری مەشقەکانی کردووە.

بارسێلۆنا ئەمشەو ئەرکی ئاسان نییە، بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ پێویستی بە ریمۆنتادایە و یاریی رابردوو لە کامپ نۆو 2-0 تووشی شکست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button