جیهانگرنگترین

فەرمی؛ کارلۆس کیرۆش ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی مۆندیال دەگرێتەدەست

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس کیرۆش لە تەمەنی 73 ساڵیدا ئاڵنگاریەکی قورس تاقیدەکاتەوە و بەفەرمی بووە راهێنەری هەڵبژاردەیەکی مۆندیال.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە ماوەی زیاتر لە 35 ساڵە وەک پیشەگەر لە بوارەکەدا دەرکەوتووە. لە دیارترین وێستگەکانیدا سەرپەرشتی چەندین هەڵبژاردە و یانەی ناوداری کردووە. لەوانە؛ لە دوو کاتی جیاوازدا تیمی تۆپی پێی وڵاتەکەی، سپۆرتینگ، ئیمارات، ئەفریقای باشوور، ریال مەدرید، دووجار یاریدەری سێر ئالێکس فێرگرسن لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، دووجار ئێران، کۆڵۆمبیا، میسڕ. قەتەر و دوایین تیمیش عومان بوو کە دوای ئەوەی نەیتوانی هەڵبژاردە خەلیجیەکە سەربخات بۆ مۆندیالی 2026، لە 22ی مانگی رابردوو بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی ناوچەکەوە دەستی لەکارکێشایەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی لە یەکێتی تۆپی پێی غانا، کیرۆش بۆ مۆندیالەکە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان دەکات.

هەڵبژاردەی غانا لە کۆتا کۆمەڵە، واتا کۆمەڵەی 12 دێت لەپاڵ هەڵبژاردەکانی پەناما، ئینگلتەر و کرواتیا.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی وەرزشی، گرێبەستی نێوان

بابەتی زیاتر

Back to top button