دیێگۆ سیمیۆنی: لە سکاڵاکانی بارسێلۆنا بێباکین و ئامانجمان قۆناخی داهاتووە
کێشەی گۆڵپارێز و هێڵی بەرگری؛ سیمیۆنی چۆن رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە؟

یاریگا –
پێش یارییە چارەنووسسازەکەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی بارسیلۆنا، دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید، پەیامێکی پڕ لە متمانەی ئاراستەی هاندەرانی یانەکەی کرد.
سەرەڕای ئەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا چاوەڕێیان دەکات، بەڵام ستافی راهێنەران و یاریزانان هەموو سەرنجێکیان لەسەر بڕینی بەربەستی کاتالوونییەکانە لە چامپیۆنزلیگ.
بێباکی بەرامبەر ناوبژیوانان و سکاڵاکانی بارسێلۆنا
دەربارەی ئەو مشتومڕانەی لەسەر ناوبژیوان دروست بوون، بەتایبەت سکاڵای فەرمی بلاوگرانا، سیمیۆنی زۆر بە کورتی و راشکاوانە کۆتایی بە بابەتەکە هێنا و گوتی؛
باسی ناوبژیوانان ناکەم، تاوەکوو لە کۆتایی نزیک بینەوە فشارەکان لەسەر ئەم بابەتە گەورەتر دەبن
پەیام بۆ یاریزانان و سوودوەرگرتن لە یاریگا
سیمیۆنی کە هەرگیز لە قۆناخە یەکلاییکەرەوەکاندا لە یاریگای خۆیدا تووشی شکست نەبووە، ئاماژەی بەوە کرد کە مامەڵەکردنی لەگەڵ پاڵەپەستۆی یاریگا وەکوو هەمیشە دەبێت. لە کۆتاییدا گوتی؛
دەزانین چیمان پێویستە و بەو شێوازە یاری دەکەین کە رێگەمان پێ بدات سەربکەوین، ئەم یارییانە بە هەمان شێوازی یارییەکانی پێشوو رکابەرییەکی توند بەخۆیەوە دەبینن، رکابەرەکەمان بە باشی دەناسین و لە ئاستی تێدەگەین، بەڵام ئامانجەکەشمان دەزانین، کە سەرکەوتنە بۆ قۆناخی داهاتوو.
سەبارەت بە گۆڵپارێزی سەرەکی
ئایا یان ئۆبلاک یاری دەکات یان خوان موسۆ پارێزگاری لە گۆڵەکە دەکات، سیمیۆنی بڕیارەکەی هێشتەوە بۆ کۆتا ساتەکان و رایگەیاند؛
هێشتا پێکهاتەی سەرەکیم رانەگەیاندووە و بۆ ئەو بڕیارە کاتم لەبەردەستە.



