ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

چامپیۆنزلیگ دەگەڕێنمەوە بارسێلۆنا؛ یامال سەرکردە و دەنگی بڕوابوون بە گەڕانەوە

لامین چەکی گەورەی ریمۆنتادایە

Yariga App

یاریگا –

هەموو هیوایەکی گەڕانەوە بۆ یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە شێوەیەکی گشتی پشت بە لامین یامال دەبەستێت.

ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا بە باشترین ئاستی ئەم وەرزەیەوە دەچێتە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. ئاستەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل هەموو شتێکی گوت و کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، دوو ئەسیستی کرد، گۆڵێکیشی کرد و جووڵەی گۆڵی کۆتایی 4-1ـی دەستپێکرد. لە دوایین چەند یاریی رابردوودا دیارترین یاریزانی بارسا بووە، هەمان ئەو ئاستەی نیشانداوە کە پێشتر لە بردنەوەی باڵۆن دۆر نزیکی خستبووەوە.

لە دەرەوەی تۆپی پێ، ئەقڵییەتی ئەویش بە هەمان شێوە گرنگە. دوای شکستەکەی یاریی چوون لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆو، لامین لە بەرزکردنەوەی ورەی یاریزان و هاندەران خێرا بوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە: “ئەمە هێشتا کۆتایی نەهاتووە”، بەمەش پەیامێکی روونی نارد کە بارسا هێشتا بڕوای بە خۆیەتی.

بارسێلۆنا پێویستە لە میترۆپۆلیتانۆ ئەنجامی 2-0 هەڵگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی. ریکۆردەکانی لامین بەرامبەر ئاتلێتیکۆ هۆکارێکە بۆ ئەوەی هیوا هەبێت؛ لە 10 یارییدا، حەوت بردنەوە، 1 یەکسانبوون و 2 شکستی هەیە، ئەو ئەنجامانە دەکرێت بەس بن بۆ سەرکەوتن یان لانی کەم گەیاندنی یارییەکە بە کاتی زیادکراو.

هەروەها پاڵنەرێکی کەسییش هەیە. دوای کرانەدەرەوە ئازاربەخشەکەی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئینتەر میلان لە سان سیرۆ، لامین بەڵێنێکیدا و گوتی: “من چامپیۆنزلیگ دەگەڕێنمەوە بۆ بارسێلۆنا”. یانەکە لە ساڵی 2015ـەوە ئەو نازناوەی نەبردووەتەوە، کاتێک لە یاریی کۆتاییدا لە یوڤێنتوسیان بردەوە.

پێش ئەوەی تەنانەت پێ بنێتە سەر یاریگا، لامین لە ئێستاوە رۆڵی سەرکردایەتی دەگرێتە ئەستۆ. شانبەشانی هانزی فلیکی راهێنەر، پێش یارییەکە قسە بۆ راگەیاندنەکان دەکات و وەکوو وتەبێژی تیمەکە رۆڵ دەبینێت.

ئەگەرچی تەمەنی 18 ساڵە، بەڵام وا دەرناکەوێت فشارەکان کاریگەرییان لەسەری هەبێت. ئێستا کە بە لایەنی کەمەوە 90 خولەکی یەکلاییکەرەوە لە پێشیان ماوە، لامین دەیەوێت زوو دەست بە دروستکردنی کاریگەری گەڕانەوەکە بکات، بەوەی وا لە هەمووان بکات باوەڕیان هەبێت هێشتا ئەگەری گەڕانەوە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button