
یاریگا –
کەناڵی ئێل چیرینگویتۆی ئیسپانی نهێنییەکی سەیری حاڵەتەکەی کیلیان ئێمباپێ لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەی جیڕۆنا ئاشکرا دەکات.
ئێل چیرینگویتۆ ئاشکرایکردووە، ناوبژیوانانی ژووری ڤاڕ لەکاتی یارییەکە نەیانزانیووە برۆی کیلیان ئیمباپێ برینداربووە و خوێنی لێ رۆیشتووە، دواتر دیمەنەکەیان لە سۆشیاڵ میدیا بینیووە و بە هەڵەی خۆیان زانیووە.
❌🩸 ¡EL VAR NO VIO LA SANGRE DE MBAPPÉ!
🗞️ La EXCLUSIVA de @JuanfeSanzPerez, en la portada de @elchiringuitotv. pic.twitter.com/l5KcahEQcn
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) April 13, 2026
هەینی رابردوو 10ـی نیسانی 2026 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 31ـی لالیگا میوانداری جیڕۆنای کرد و یارییەکە 1-1 کۆتایی هات.
لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە لێدانێکی سزا بۆ ریال مەدرید هەژمار نەکرا، ئەمەش وایکرد ئالڤارۆ ئاربێلوا رەخنە لە سیستمی ڤاڕ و ناوبژیوانی یارییەکە بگرێت.
ئاربێلوا دوای یارییەکە رەخنەی تووندی لە ڤار و ناوبژیوان گرت و پێی وایە %100 لێدانی سزا بووە.
ئەوە پێناڵتی بوو، لێرە و لەسەر مانگیش ئەوە پێناڵتییە، دیسان بە هەفتەیەکی دیکەی لەم شێوەیەدا تێدەپەڕین و بەردەوام هەمان شت دووبارە دەبێتەوە.
نە من و نە کەس لە ڤار تێناگات، پێموایە کەی لە قازانجی خۆیان بێت ئەوکات بەکاریدەهێنن، ئەگینا کاری پێناکەن.
چوارشەممە 15ـی نیسانی 2026 ریال مەدرید لە گرنگترین یاریی وەرزەکە، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە میونشن دەبێتە میوانی بایرن میونشن، یاریی چوون 2-1 لە بەرژەوەندی یانە ئەڵمانییەکە کۆتایی هاتبوو، مەدرید بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو پێویستە بە جیاوازی دوو گۆڵ لە یانە باڤارییەکە بباتەوە.
📺 “La jugada de MBAPPÉ será ANALIZADA por el CTA”.
✅ “Van a decir que sí es penalti”.
🚨 EXCLUSIVA de @JuanfeSanzPerez. pic.twitter.com/MgWx5UdoJy
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) April 12, 2026



