
یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنیی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دوای شکستەکەیان بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر سێڤییا لە یاریگای سانچێز پیزخوان قسەی کرد و وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە:
هەستت چۆنە دوای یارییەکە؟
بە لای منەوە تەمەن گرنگ نییە. هەندێک یاریزان لەوانی دیکە باشتر لە یارییەکە تێدەگەن. کاری باشمان لە کاری خراپ زیاتر بوو، رکابەرەکەمان بە راستی پێویستی بە بردنەوە بوو. بە باشی کێبڕکێمان کرد، بەڵام هێندەی ئەوەی دەمانویست هەلمان دروست نەکرد. کۆنترۆڵی تۆپمان زیاتر بوو لەوەی کە حەزم لێبوو، من زیاتر حەزم لە شێوازێکی راستەوخۆ و توندە، بەڵام نەمانتوانی ئەوە بکەین. ئەنجامەکە نزیک بوو و دەمانتوانی یەکسانی بکەینەوە
.
سێ یاریزانی گەنج بۆ یەکەمجار بەشدارییان کرد…
زوو دواکەوتنمان بە ئەنجامی 1-0 دەکرا شتەکان قورس بکات، بەڵام بەو جۆرە نەبوو. تیمەکە شوێن پلانەکە کەوت، پێکەوەگرێدانی یارییکردن و دروستکردنی بۆشایی. ئەو گۆڵەی کردمانکرد زۆر باش بوو، دڵخۆشم بەوەی کە چۆن یاریزانە گەنجەکان کاردانەوەیان هەبوو دوای ئەوەی زوو گۆڵمان لێ تۆمارکرا. بە باشی رکابەرییان کرد.
بۆچوونت چی بوو سەبارەت بە لێدانە سزاکە؟
ناوبژیوان بە شێوازی خۆی بینی. هیچ سوودێکی نییە بۆچوونی خۆم بڵێم چونکە هیچ شتێک ناگۆڕێت.
گۆڵەکە لە رێگەی دوو یاریزانی ئەکادیمیاوە کرا…
من بەتایبەتی بە دەرکەوتنیان لە یەکەم یارییان دڵخۆشم، بە کەسایەتی، زیرەکی و کوالێتییەوە دەرکەوتن.ئەوە بەلای منەوە گرنگە، دەکرێت هەلەکان لە هەر کاتێکدا بێن و پێویستە ئامادە بیت.
ئایا ئاتلێتیکۆ بەهۆی بیرکردنەوە لە یارییەکەی بارسێلۆنا دۆڕا؟
نەخێر، ئێمە دۆڕاین چونکە سێڤییا زیاتر یەکلاکەرەوە بوون. پلانێکمان هەیە، بەو مانایە نییە کە هەمیشە سەردەگرێت، بەڵام من پلانێکم هەیە و نایگۆڕم.



