ئه‌ڵمانیاگرنگترین

سەرەڕای نوێکردنەوەی گریبەستەکەی؛ هاندەرانی بۆڕووسیا دۆرتمۆند هێرش دەکەنە سەر شلۆتێربێک

شڵۆتێربێک لە دۆرتمۆندەوە بەرەو بێرنابێۆ؛ فیکەی هاندەران یاریزانەکە دووردەخاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

دۆخی نێکۆ شڵۆتێربێک، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە بەم دواییانە گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2031 درێژکردەوە، بەڵام پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاندەرانی یانەکە بە تەواوی تێکچووە.

فیکەی ناڕەزایەتی و تووڕەیی سەرۆک
لە کاتی دۆڕانی دۆرتمۆند بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن، هاندەران بە توندی فیکەی ناڕەزایەتییان بۆ شڵۆتێربێک لێدا، تەنانەت لە کاتی خوێندنەوەی ناوی پێکهاتەکەشدا هێرشی توندی کرایە سەر. ئەم دۆخە کارستن کرامەری سەرۆکی یانەکەی ناچار کرد بێتە دەنگ و رایبگەیەنێت؛

ئەم رەفتارانە قبوڵکراو نین، یاریزانان شایەنی پاڵپشتین نەوەک سوکایەتی.

مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی مەدریدی
ریال مەدرید بە وردی چاودێری ئەم کێشانە دەکات. رۆژنامەی مارکا لە زاری سەرچاوە ئەڵمانییەکانەوە زانیویەتی، خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە؛ کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی شڵۆتێربێک تەنیا 60 ملیۆن یۆرۆیە و ئەگەر دۆرتمۆند نەگاتە چامپیۆنزلیگ، نرخەکە کەمتر دەبێتەوە. مەدرید بەدوای بەرگریکارێکی چەپەواندا دەگەڕێت کە لە تۆپگواستنەوە و یاریی بەرز بەهێز بێت، شڵۆتێربێکیش هەموو ئەم تایبەتمەندییانەی تێدایە.

فەرمی؛ دۆرتموند نوێکردنەوەی گرێبەستی شلۆتەربێکی راگەیاند

بابەتی زیاتر

Back to top button