ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئارتێتا لەژێر فشارە؛ جێگرەوەی دەردەکەوێت

بەربژێری سەرەکییە بۆ راهێنەرایەتی ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا لە ئارسیناڵ رووبەڕووی فشار دەبێتەوە و داهاتووی لەسەر بردنەوەی پرێمەرلیگ یان چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە بەندە.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، سەرەڕای ئەوەی هێشتا لە کێبڕکێدایە، گومانەکان لە نێوخۆی یانەکەدا زیاتر دەبن، بەتایبەتی دوای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە ساڵانی رابردوودا بەبێ بەدەستهێنانی نازناوی گەورە. شکستە نوێیەکەیان بە ئەنجامی 1-2 بەرامبەر بۆرنمۆس تەنیا نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە و ئارسیناڵ چیدیکە بەرگەی هەڵەکردن ناگرێت، بەتایبەتی کە هێشتا رووبەڕووبوونەوەیەکی چارەنووساز بەرامبەر مانچێستەر سیتی ماوە.

بۆ ئێستا ئارتێتا بە کێبڕکێی نازناوەکە و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پارێزراوە، کە تێیدا ئارسیناڵ لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتاییبە ئەنجامی 0-1 لە سپۆرتینگی بردەوە. سەرەڕای ئەوەش مەودای هەڵەکردنی بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

دوای حەوت وەرز لە یانەکە و سەرەڕای هەبوونی گرێبەستێک تا ساڵی 2027 لەگەڵ بەردەوامیی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی، رەنگە بارودۆخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەردا بێت ئەگەر ئارسیناڵ نەتوانێت هیچ کام لەو دوو پاڵەوانێتییە بباتەوە.

لەو حاڵەتەدا چاوەڕوان ناکرێت ئارتێتا بۆ وەرزی داهاتوو بەردەوام بێت و یانەکەش لە ئێستاوە بەربژێرێکی سەرەکی هەیە: سێسک فابریگاس.

فابریگاس کە ئێستا راهێنەرایەتی یانەی کۆمۆ دەکات، بە شێوازە سەرنجراکێشەکەی یارییکردنی بووەتە جێی سەرنج و تیمەکەی کێبڕکێ بۆ گەیشتن بە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان دەکات. هەروەها راهێنەرەکە پەیوەندییەکی بەهێزی بە ئارسیناڵەوە هەیە، چونکە هەشت وەرزی وەکوو یاریزان لەو یانەیە بەسەربردووە.

بۆ ئێستا هەر گۆڕانکارییەک بە تەواوی پشت بە ئەنجامەکان دەبەستێت، بەڵام ئەگەری گەڕانەوەی فابریگاس بۆ یاریگای ئیمارات خەریکە پاڵپشتییەکی زیاتر بەدەست دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button