ئیسپانیاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ ریال مەدرید وەرزی داهاتوو تۆنی کڕووس دەگەڕێنێتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز مایسترۆ ئەڵمانییەکە دەگەڕێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید بە فەرمی هەنگاوەکانی بۆ گەڕاندنەوەی تۆنی کرووس، ئەستێرەی پێشووی بۆ ناو یانەکە دەستپێکردووە. 

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دوای دوو ساڵ لە وازهێنانی ئەفسانەیی کە بە بردنەوەی شەشەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ کۆتایی هات، ئێستا دەستەی کارگێڕیی یانەکە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە گەڕانەوەی کڕووس فاکتەرێکی سەرەکی دەبێت بۆ سەرکەوتنەکانی داهاتوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدرییەکە، بڕیارەکە جێگیرە؛ کڕووس وەکوو یاریزان ناگەڕێتەوە، بەڵکوو وەک لەنێو کارگێڕیی یانەکە پۆستێکی پێ دەدرێت. 

سەرچاوەکە دەشڵێت، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە، پاڵپشتی یەکەمی ئەم پڕۆژەیەیە و پێی وایە شارەزایی و کەسایەتی کڕووس هاوکارێکی گەورە دەبێت بۆ گەشەکردنی یانەکە لە داهاتوودا.

کڕووس ئێستا لە مەدرید نیشتەجێیە و خاوەنی ئەکادیمیایەکی تۆپی پێی تایبەت بە خۆیەتی، پەیوەندییەکی ناوازەی لەگەڵ یانەی شاهانە هەیە، هەرچەندە هێشتا پۆستە نوێیەکەی بە تەواوی رانەگەیەندراوە، بەڵام بڕیاردراوە کە بۆ وەرزی داهاتوو جارێکی دیکە ئەندازیارە ئەڵمانییەکە لە ناو یانەی شاهانە دەستبەکار بێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button