ئینگلتەراگرنگترین

مەرجی قورس دادەنێت؛ نیوکاسڵ نایەوێت لە فرۆشتنی تۆنالی هەمان هەڵەی ئیزاک دووبارە بکاتەوە

نیوکاسڵ نرخی ئەستێرە ئیتاڵییەکە دیاریدەکات

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد هەڵوێستی کۆتایی خۆی لەسەر فرۆشتنی ساندرۆ تۆنالی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی رادەگەیەنێت، دوای ئەوەی هەرسێ یانەی مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی پێشانداوە.

رۆژنامەی میرەر ـی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە، کارگێڕیی نیوکاسڵ نایەوێت چیرۆکی گواستنەوەی تۆنالی تاوەکوو کۆتایی هاوین درێژە بکێشێت، بڕیاریانداوە تەنیا لە ئەگەرێکدا دەستبەرداری ببن کە گرێبەستەکە لە سەرەتای مێرکاتۆدا واژۆ بکرێت و نرخەکەشی لە 100 ملیۆن پاوەند کەمتر نەبێت. ئەمە دوای ئەوە دێت کە ساڵی رابردوو بەهۆی درێژە کێشانی پرۆسەی فرۆشتنی ئالێکساندەر ئیزاک بە لیڤەرپوول، یانەکە تووشی گرفت بوو.

ساندرۆ تۆنالی

هەمان سەرچاوە ئەوەشی روونکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد کە خۆی بۆ وەرزێکی نوێ و راهێنەرێکی هەمیشەیی ئامادە دەکات، تۆنالی وەکوو باشترین بژاردە دەبینێت بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کاسێمێرۆ.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، میكێل ئارتێتا سەرسامە بە تواناکانی تۆنالی، بەڵام ئارسیناڵ لەژێر فشاری یاساکانی خەرجیی ستافدایە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو 250 ملیۆن پاوەندیان خەرج کرد، گەنەرز پێویستی بەوەیە چەند یاریزانێک بفرۆشێت پێش ئەوەی بتوانێت 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی تۆنالی تەرخانبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button