ئینگلتەراگرنگترین

یۆکێرێش لە ئارسیناڵ مێژوو دەنووسێتەوە؛ تەنیا هێنری و سانچێز لەو باشترن

گۆڵکارە سویدییەکە ناوەستێت و دەچێتە ریزی ئەفسانەکانی گەنەرز

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سویدی یانەی ئارسیناڵ، بەردەوامە لە درەوشانەوە و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی لە یەکەم وەرزی خۆیدا لەگەڵ گەنەرز.

یۆکێرێش لەم وەرزە گەیشتە 18 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و ئەم ژمارەیە وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین ئەو یاریزانانەی کە یەکەم وەرزیان لەگەڵ ئارسیناڵ بەڕێدەکەن لە سەردەمی نوێی پرێمەرلیگدا (1992 – ئێستا).

لە مێژووی 34 ساڵی رابردووی ئارسیناڵ، تەنها دوو ئەفسانە توانیویانە لە یەکەم وەرزیاندا گۆڵی زیاتر لە ئەستێرە سودییەکە بکەن؛ تێری هێنری؛ 26 گۆڵ لە وەرزی 1999 – 2000 و  ئالێکسیس سانچێز؛ 25 گۆڵ لە وەرزی 2014 – 2015.

ئەم ئاستە بەرزەی یۆکێرێش متمانەیەکی زۆری بە هاندەرانی ئارسیناڵ بەخشیوە، کە یانەکەیان دواجار توانیویەتی مەکینەیەکی گۆڵکردن بدۆزێتەوە تاوەکوو بتوانن رکابەری لەسەر نازناوە گەورەکان بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button