ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول بەرەو تۆتنهام هەنگاو دەنێت
نزیکترین یانەیە لێیەوە

یاریگا –
دوای ئەوەی ئەستێرەکەی لیڤەرپوول بە فەرمی رۆیشتنی لە یانەکە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەم وەرزەدا راگەیاند، ئێستا نزیکە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگەوە بکات.
تۆتنهام نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی ئاندی رۆبێرتسن لەم هاوینە بەشێوەی خۆڕایی، بەو مەرجەی یانەکە بتوانێت پێگەی خۆی لە پرێمەرلیگ بپارێزێت و دانەبەزێت. رۆژی پێنجشەممە لیڤەرپوول رایگەیاند کە رۆبێرتسن دوای نۆ ساڵی سەرکەوتوو لە ئانفێڵد، لە کۆتایی ئەم وەرزە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یانەکە جێدەهێڵێت.
پیشەگەری و دڵسۆزیی رۆبێرتسن بۆ لیڤەرپوول هەرگیز جێگەی گومان نەبووە، بۆیە گواستنەوەی تەنیا لە حاڵەتێکدا روودەدات کە بەرژەوەندی هەموو لایەکی تێدا بێت. سەرنجی ئەو ئێستا تەنیا لەسەر لیڤەرپوولە، ئەمەش واتای ئەوەیە هێشتا هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە و یانەکانی دیکەی ئەوروپاش گرنگی پێدەدەن، بەڵام ئەو کارە سەرەتاییانەی تۆتنهام لە مێرکاتۆی زستانەدا ئەنجامی دان، وایکردووە یانە لەندەنییەکە ئامادە بێت بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە ئەگەر لە دابەزین رزگاری ببێت.
🚨 Tottenham Hotspur in pole position to sign Andy Robertson this summer, subject to retaining PL status. 32yo fully focused on #LFC so nothing finalised & also interest from Europe but #THFC lead contender to seal deal if relegation avoided @TheAthleticFC https://t.co/atyDgOz6EF
— David Ornstein (@David_Ornstein) April 10, 2026
سپێرز ئێستا لە پلەی 17ـەیەمی ریزبەندی پریمەرلیگدایە و تەنیا یەک خاڵ لە ناوچەی دابەزینەوە دوورە، لەکاتێکدا تەنیا حەوت یاریی وەرزەکە ماوە. رۆبێرتس لە ساڵی 2017ـەوە کە لە هۆڵ سیتییەوە هات، یاریزانی سەرەکیی باڵی چەپی بەرگریی لیڤەرپوول بووە، بەڵام دوای هاتنی میلۆس کێرکێزی تەمەن 22 ساڵ لە بۆرنمۆسەوە، پێگەی خۆی وەکوو یاریزانی سەرەکی لەدەستداوە. ئاندی لەم وەرزە لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی 31 یاریی کردووە، بەڵام تەنیا لە شەش یاریی پریمەرلیگدا بە سەرەکی یاریی کردووە.
چاوەڕوان دەکرێت بەرگریکارە سکۆتلەندییە لە مۆندیالی ئەم هاوینەدا کاپتنی وڵاتەکەی بێت، کە تیایدا لە کۆمەڵەی سێیەم بەرامبەر بەرازیل، هایتی و مەغریب یاریی دەکەن.

رۆبێرتسن یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی سپێرز
شیکردنەوەی ئالیاس بێرک، پەیامنێری تۆتنهام هۆتسپێر
تۆتنهام کێشەی نەبوونی سەرکردایەتی، کەمیی یاریزان لە باڵی چەپ و نەبوونی یاریزانی براوەی نازناوە گەورەکانی هەیە؛ رۆبێرتسن چارەسەرە بۆ هەر سێ بابەتەکە. رۆبێرتسن لە ئانفیڵد هەموو نازناوە گەورەکانی بردووەتەوە، بۆیە ئەزموونی سەرکەوتن دەهێنێتە ناو پێکهاتەیەک کە چەند وەرزێکە ئاستی وەکوو پێویست نییە. هەرچەندە لە تەمەنی 32 ساڵیدا رەنگە وەک سەردەمی زێڕینی خۆی نەبێت، بەڵام ئەزموونی ئەو لە دروستکردنی کەشێکی سەرکەوتوودا، وەکوو ئەوەی لە ژێر دەستی یۆرگن کڵۆپ و ئارنە سڵۆت هەیبوو، زۆر بەنرخ دەبێت.
هەروەها دەتوانێت یارمەتی گەشەکردنی یاریزانە گەنجەکانی وەکوو ئۆدۆگیی 23 ساڵ و سۆزای 19 ساڵ بدات. یاریزانە خاوەن ئەزموونەکان لای رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری نوێی یانەکە هەمیشە گرنگییەکی زۆریان هەبووە.



