تەواو؛ بەرگریکارێکی ناودار گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
گەورەکان بێهیوا دەکات..

یاریگا –
نیکۆ شلۆتێربێک، بەرگریکاری ئەڵمانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆڕوسیا دۆرتموندی ئەڵمانی نوێدەکاتەوە.
فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، نیکۆ شلۆتێربێک لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستەکەی بۆ پێنج وەرزی دیکە لەگەڵ زەردەواڵەکان نوێدەکاتەوە.
گرێبەستەکەی شلۆتەربێک لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، ریال مەدرید، بارسێلۆنا و لیڤەرپوول چاویان لەسەرییەتی و ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
🚨💥 BREAKING | Nico Schlotterbeck will extend his expiring contract with Borussia Dortmund – DONE DEAL ✔️
He finally said yes. The new contract will run until 2031. Everything has been agreed and finalised, with the signature set to be completed and the official announcement… pic.twitter.com/b9Fe2HOypg
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) April 10, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا، شلۆتەربێک بەڵێی بۆ دۆرتموند کردووە و گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی 2031 نوێدەکاتەوە و بەم زووانە دۆرتموند بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رادەگەیەنێت.
نیکۆ لە هاوینی 2022 بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ فرایبورگی جێهێشت و پەیوەندی بە دۆرتموند کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 155 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو بەرگریکارە 26 ساڵانییە لە بۆڕسەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە و لە گرێبەستە نوێیەکەی بڕگەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی جێگیرکراوە.



