ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە

وەڵامێکی خێرا و کوشندە بۆ میدیاکان

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، بە توندی سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە گۆڕانکاریی لە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکەدا دەکەن و پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ستافی ئێستای رادەگەیەنێت.

شەوی رابردوو، بەرنامەی بەناوبانگی ئێل لارگێرۆ لە رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردەوە کە گوایە کارگێڕیی یانەی شاهانە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبەرێکی وەرزشیی نوێ بۆ ناو کارگێڕیی یانەکەی، بەڵام ریال مەدرید دەستبەجێ هاتە دەنگ و بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئەو هەواڵەی بە ناڕاست و هەڵبەستراو ناوبرد.

مێرێنگی نەک هەر دەنگۆکان رەتدەکاتەوە، بەڵکوو ستایشێکی گەورەی ستافی ئێستاشی دەکات.

تەواوی بەیاننامەکەی ریال مەدرید؛

ریال مەدرید رایدەگەیەنێت، ئەو زانیارییانەی شەوی رابردوو لە بەرنامەی ‘ئێل لارگێرۆ’ـی سەر بە رادیۆی کادینا سێر بڵاوکرانەوە، کە تێیدا هاتبوو یانەکەمان تاوتوێی گۆڕانکاریی لە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکەدا دەکەن، بە هەموو شێوەیەک دوورن لە راستییەوە.

ریال مەدرید بەرزترین نرخ بۆ ئەو کارانە دادەنێت کە ستافی بەڕێوەبردنی وەرزشیی یانەکەمان لە ماوەی رابردوودا کردوویانە، بەهۆی هەوڵی ئەوانەوە، توانیمان یەکێک لە سەرکەوتووترین قۆناخەکانی مێژووی خۆمان تێبپەڕێنین و چەندین نازناوی گەورە بەدەستبهێنین، لە سەروویانەوە شەش نازناوی چامپیۆنزلیگ لە ماوەی تەنیا 10 ساڵدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button