لێدوانەکانی ئاربێلوا پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر جیرۆنا

یاریگا –
ریال مەدرید لەدوای دوو شکستی لەسەریەک بەرامبەر مایۆرکا و بایرن میونشن لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ، خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی جیرۆنا ئامادەدەکات بۆ ئاشتکردنەوەی هاندەرانی.
ئالڤارۆ ئاربێلوا کە کەوتووەتەژێر رەخنەی جیدیەوە بەهۆی ئەنجامەکانیەوە، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان لەسەر چەند بابەتێک دوا، ئەمانە بەشێک لە گرنترگترین لێدوانەکانی
کاماڤینگا یاریزانێکی نایابە. داوای شتی زیاتر لە خۆی دەکات. خاوەنی کواڵیتیەکی جەستەیی نایابە. زۆر بەباشی لەگەڵ تۆپی پێی مۆدێرندا خۆی دەگونجێنێت. روونە کە ئێمە هەمیشە دەمانەوێ پێشڤەبچین، بۆیە پێی دەڵێین چیمان لێی دەوێ. ئەو بۆ ئێمە گرنگە.
گەڕانەوەی ئیدێر میلیتاو دوای پێکانێکی درێژخایەن
میلیتاو کاتێک دۆخی باشە، بەدڵنیاییەوە باشترینی جیهانە. لە رووی جستەییەوە باڵادەستە. لە رووبەڕووی تاک-بە-تاک، لە بۆشاییە گەورەکاندا ۆزر بەرگریی دەکات. لە تۆپە هەواییەکاندا زۆر بەهێزە. لە دەرچوون بە تۆپەوە نایابە، ئەقڵیەتی، کەسایەتیەکەی و شێوازی فەرمانکردنی بە یاریزانانی تر.
جارێکیتر فیکەی ناڕەزایەتی لە ڤینیسیوس لەلایەن هاندەرانی ریال مەدرید
تۆ بیرکردنەوەی من سەبارەت بە ڤینیسیوس دەزانیت. وەک راهێنەرێک، ڤینیسیوس واتای چیە بۆم. وەک یاریزانێکی مەدرید و ئەو ئاستەی پێشکەشی دەکات. ئەم فیکەکردنانە بەشێکن لە داواکاریی هاندەرانمان. من بە ئاسایی و سروشتیی دەزانم. ئەوانیتر دۆخێکیتر دەبینن. ئەگەر ئێمە تێبینی شتێک بکەین، ئەوە تەنها پاڵپشتیەکانی هاندەرانە. ناتوانین داوای شتی دیکەیان لێبکەین.
جود بێڵینگهام و میلیتاو ئامادەن بۆ سبەی. مێندیشی چەند خولەکێک دەتوانێ یاریی بکات.
ئایا بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ مامەڵەیەکی جیاوازتری لەگەڵ دەکرێت وەک لە لالیگا؟
من رای خۆم هەیە کە ناگۆڕێت.
دوای 30 هەفتە، ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ و جیاوازیی 7 خاڵ لە بارسێلۆنای پیشەنگ، پلەی دووەمی گرتووە و یارییەکەی جیرۆنا تا رادەیەکی زۆر چارەنووسی ئەم وەرزەیان لە خولی ئیسپانی دیاریدەکات.



