ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بارسێلۆنا لەلایەن یوێفا تووشی سزا دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا رەنگە لەلایەن یوێفاوە تووشی سزای پێبژاردن ببێتەوە دوای ئەو رووداوەی بەسەر پاسەکەی تیمی ئاتلێتیکۆ مەدرید هات.

پێش یارییەکە لە سپۆتیفای کامپ نۆو، کاتێک پاسەکەی تیمی ئاتلێتیکۆ لە یاریگاکە نزیک دەبێتەوە هەندێک شت ئاراستەی پاساکە دەکرێت. ئەم رووداوە زیانی بە پاسەکە گەیاندووە و بەتایبەتیش لە لای شۆفێر دوو جامی پاسەکە شکاون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

بەگوێرەی یاساکانی یوێفا، یانەی خاوەن یاریگا بەرپرسیارە لە سەلامەتی و ئاسایش نەوەک تەنیا لەنێو یاریگا، بەڵکوو لە ناوچەکانی دەوروبەر لە پێش و دوای یارییەکەش. ئەمەش واتا دەکرێت بارسێلۆنا بەهۆی ئەو رووداوە سزا بدرێت، مەگەر یانەکە بیسەلمێنێت کە ئەوان کەمتەرجەم نەبوونە.

هێشتا لیژنەی تەمبێکاریی یوێفا بڕیاری نەداوە، بەڵام هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوەن کە ئەگەری سزادانی بارسێلۆنا هەیە بە پێبژاردنێکی دارایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button