ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

هێشتا کۆتایی نەهاتووە؛ کاردانەوەی یامال دوای شکستەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید

هەمووان هەمیشە بەیەکەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا تەنانەت 12 کاتژمێریش دوای شکستەکەی ئاتلێتیکۆ نەوەستا و پەیامێک بۆ هاندەران دەنێرێت.

رۆژی دوای شکستەکەی یاریی چوونی قۆناخی چارەکی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدردی، لامین یامال بەخێرایی سەرنجی خستە سەر گەڕانەوە و لە ئیسنتاگرام پۆستێکی کردووە، نوسیوویەتی:

هێشتا کۆتایی نەهاتەوە کولێرز. لە یاریی گەڕانەوە هەموو توانای خۆمان پێشکەش دەکەین. هەموومان بەیەکەوە بۆ هەمیشە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by @lamineyamal


یامال وێنەیەکی خۆی داناوە کە دوای یارییەکە بێهیوا دیارە، بەڵام لە ئێستاوە بیر لە یاریی داهاتوو لە رۆژی سێشەممە لەنێو یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ دەکاتەوە.

ئاڵەنگارییەکە زۆر قورسە، تەنیا یەکجار لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا تیمێک لە شکستی 2-0 یاریی چوون گەڕاوەتەوە، بەڵام یامال سەرکردایەتی تیمێک دەکات کە هێشتا باوەڕیان هەیە و ئامادەن تاوەکوو کۆتایی بجەنگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button