پشکنین بۆ پێدری دەکرێت؛ هۆکاری گۆڕانکاریپێکردنی ئاشکرا دەکرێت

یاریگا –
شەوی رابردوو 8ـی نیسان بارسێلۆنا لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد و 2-0 شکستی هێنا.
لە گێمی یەکەمی یارییەکە پێدری گۆڕانکاریی پێکرا و دەبێت پشکنینی پزیشکی بۆ کرێت تاوەکوو بزانن دەتوانێت رۆژی شەممە لە دێربی کاتالوونیا بەرامبەر ئیسپانیۆڵ یاریی بکات یان نا. هانزی فلیک دوای شکستەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ناوەڕاستکارە کەنارییەکە بەهۆی ئازاری ماسوولکە گۆڕانکاریی پێکراوە. لە گێمی یەکەمدا ناوەڕاستکارەکە بێ رۆحییەت و بێهێز دیاربوو، ستافی پزیشکی یانەکەش بڕیاریاندا سەرکێشی پێوە نەکەن و مەترسی نەخەنەسەر، بەهۆی ئەو باکگراوندەی لە پێکان و توانای جەستەیی هەیەتی.
پێدری دەبێت پشکنین بکات تاوەکوو بزانرێت ئاخۆ بۆ دێربی بەرامبەر ئیسپانیۆل لە رۆژی شەممە ئامادە دەبێت یان نا. بۆ ئەو یارییەکە بە ئەگەرێکی زۆرەووە فرانکی دی یۆنگ ئامادە دەبێت دوای نزیکەی شەس هەفتە دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکان لە قاچی راستیدا.
Pedri, sustituido por molestias en los isquios. Mas informacion en @diarioas
— Javi Miguel Club (@fansjavimiguel) April 8, 2026



