ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ناوبژیوانێکی ناودار؛ ستەمێکی گەورە لە بارسێلۆنا کراوە

"پێناڵتییەکی روون بوو"

Yariga App

یاریگا –

ماتیۆ لاهۆز، ناوبژیوانی پێشووی لالیگا شیکارییەکی ورد بۆ حاڵەتێکی یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات و پێی وایە دەکرا لێدانی سزا بۆ بارسێلۆنا هەژمار بکرێت.

ناوبژیوانە ئیسپانییەکە روونیکردووەتەوە، بەگوێرەی یاسا هەرکاتێک گۆڵپارێز یاریی دەستپێکردەوە و یەکەم پاسی دا، هەر یاریزانێک بەدەست تۆپەکە بگرێت ئەوا راستەوخۆ دەبێت لێدانی سزا بۆ تیمی بەرامبەر هەژمار بکرێت.

لاهۆز ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو جۆرە حاڵەتانە بڕیاری ناوبژیوانێک بۆ ناوبژیوانێک جیاواز دەبێت، هەر ناوبژیوانێک بەگوێرەی لێکدانەوەی خۆی بڕیار لەسەر حاڵەتەکە دەدات، بەگوێرەی یاسا پێناڵتییەە بەڵام لەنێوان ئاسا و رووحی یاسا جیاوازی هەیە و دەکرێت ناوبژیوانان بەگوێرەی دۆخی رووداوەکە بڕیاری لەسەر بدەن.

هاوکات لە وەرزی 2023/2024 لە یاریی نێوان بایرن میونشن و ئارسیناڵ حاڵەتێکی هاوشێوە روویدا کاتێک دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی ئارسیناڵ پاس بە گابڕیێل ماگالاش دەدات، ئەو بەرگریکارە بەدەست تۆپەکە دەگرێت و نابێتە پێناڵتی.

بەڵام هەر لە وەرزی رابردوو لە یاریی نێوان ئاستۆن ڤێلا و کڵەب بروج حاڵەتێکی لەوشێوەیە روویداوە و ناوبژیوانی ئەو یارییە پێناڵتی بۆ هەژمار کردووە، ئەمەش روونکردنەوەی تەواوە لەسەر قسەکانی لاهۆز کە هەر ناوبژیوانێک بەگوێرەی لێکدانەوەی خۆی بڕیاری کۆتایی لەسەر حاڵەتەکە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button