
یاریگا –
پاتریک ئێڤرا، ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، نهێنییەکی گەورە و شۆکهێنەر دەربارەی ساڵی 2013 و کاتی وازهێنانی سێر ئالێکس فێرگسن ئاشکرا دەکات، کە دەتوانرا مێژووی شەیتانە سوورەکان و تۆپی پێی ئەوروپا بگۆڕێت.
پلانە گەورەکەی فێرگسۆن بۆ 2013
بەگوێرەی گێڕانەوەکانی ئێڤرا بۆ تۆڕی ئاتلێتیک، تەنیا هەفتەیەک پێش ئەوەی فێرگسن بە شێوەیەکی کتوپڕ وازهێنانی خۆی رابگەیەنێت، پلانی هەبووە یونایتد بکاتەوە بە پاشای بێرکابەری ئەوروپا.
چوومە ئۆفیسەکەی فێرگسن و پێی گوتم؛ پاتریک، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە %99 گەڕاوەتەوە، گاریس بەیڵیش لە تۆتنهامەوە دەهێنم. هەموو ئەو کەسانەشی دەڵێن وازدەهێنم هەڵەن، تاوەکوو تەمەنم دەبێتە 100 ساڵ بەردەوام دەبم!
بۆچی هەموو شتێک گۆڕا؟
ئێڤرا باس لەوە دەکات کە چۆن تەنیا دوای چەند رۆژێک لەو قسانە، فێرگسن لە ژووری جلگۆڕین و بەبێ جلی وەرزشی دەرکەوتووە و وازهێنانی راگەیاندووە، ئەمەش شۆکێکی گەورە بووە بۆ یاریزانەکان کە چاوەڕێی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بوون.
هۆکاری سەرەکی وازهێنانی فێرگسن نەچوونە ناو جەنگی گواستنەوە نەبووە، بەڵکوو پەیوەندی بە ژیانی تایبەتییەوە هەبووە. فێرگسۆن دواتر ئاشکرای کرد کە دوای کۆچی دوایی خوشکە دووانەکەی هاوسەرەکەی، هەستی کردووە هاوسەرەکەی تەنیایە و پێویستی بەوەیە فێرگسن لەلای بێت، بۆیە بڕیاری وازهێنانی داوە.
ئەو مێژووەی دروست نەبوو
ئەگەر فێرگسن بەردەوام بووایە، رۆناڵدۆ لە لووتکەی ئاستیدا دەگەڕایەوە ئۆڵدترافۆرد نەک لە ساڵی 2021، هەروەها گاریس بەیڵیش لەبری ریال مەدرید، دەبووە یاریزانی مان یونایتد. بەڵام لە کۆتاییدا ئەو دوو ئەستێرەیە لە مەدرید بوونە هاوڕێ و پێنج نازناوی گەورەیان پێکەوە بردەوە، شەیتانە سوورەکانیش کەوتە ناو قەیرانێکی درێژخایەن لە دوای رۆیشتنی سێری مەزن.
In a compelling interview, former Manchester United defender Patrice Evra discusses the modern game with @AdamCrafton_ while looking back on his own career.
▪️ Having to hide emotions as a player
▪️ Dealing with Luis Suarez case
▪️ Racist abuse and Vinicius Junior
▪️ Monthly… pic.twitter.com/HZRX6MOOlo— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) April 7, 2026



