کیمیچ: ریال مەدرید لە هەر دۆخێکدابێ مەترسی دروست دەکات

یاریگا
سبەی لە لووتکەی چامپیۆنزلیگ و لە قۆناخی چارەکی کۆتایی ئەو پاڵەوانێتتیە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان ریال مەدرید بە بارودۆخی ناجێگیری خولی ئیسپانیەوە میوانداریی بایرن میونشن دەکات کە ئەمەیان ئەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا تیمێکی تۆقێنەریان پیشانی رکابەرەکانیان داوە.
دۆڕانی ریال مەدرید لە یاریی رابردوویان بەرامبەر مایۆرکا کە بواری بۆ بارسێلۆنای رکابەر و پێشەنگی خولەکە رەخساند جیاوازیەکە فراوانتر بکەنەوە، دۆخێکی مشتومڕهێنەری لەنێو یانە شاهانەکە دروستکردووە و باس لە دابەزینی ورەی یاریزانەکانیان دەکرێت.
ناوماڵی ریال مەدرید؛ شکستەکەی مایۆرکا گورزێکی کوشندە لە ورەی یاریزانانی یانەکە دەدات
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، جۆشوا کیمیچی کاپتنی دووەمی باڤارییەکان رەتیکردەوە کە ریال چیتر جێگەی مەترسی نەمابێت، بەتایبەت دوای ئەوەی هەمان بێهوایی لەسەر مێرێنگی هەبوو کەچی لە قۆناخی 16 زۆر بەئاسانی مانچێستەر سیتی تێکشکاند. بۆیە کیمیچ وتی
لای من بایرن میونشن و ریال مەدرید دوو گەورەترین یانەی جیهانن. یاریی نێوانیان هەمیشە تایبەتە.
ئێمە بۆ هەر یارییەک دەمانەوێ شێوازی خۆمان بسەپێنین. بەڵام ریال مەدریدیش هەروا بێ وێنەن لە شێوازی یاریکردنیاندا. لە توانایاندا هەیە لە هەر بارودۆخێکدا مەترسی دروستبکەن. بۆیە زۆر گرنگە کە هێزی خۆمان بهێنینە نێو یاریگا.
🚨 Joshua Kimmich: “We want to impose our style of play in every game… but also Real Madrid are unique in their style of play”.
“They can create danger from any situation. It will be important to bring our strengths to the pitch”. pic.twitter.com/xNl0qozoBJ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 6, 2026



