
یاریگا –
ئەوەی وەکوو خەونێکی ئەستەم دەبینرا، لیۆنێل مێسی هێنایەدی؛ لە ئەمریکا، تۆپی پێ ‘سۆکەر’ چیدیکە تەنیا وەرزشێکی لاوەکی نییە، ئێستا لە لووتکەی هەموو وەرزشەکاندایە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2026، یارییەکانی مێسی بینەریان تەنانەت لە یاریی کۆتایی تۆپی پێی ئەمریکیش کە بە ‘سوپەربۆڵ’ نوسراوە، زیاتر بووە.
Lo que puede hacer de Messi un icono inigualable es la conquista del ‘soccer’ sobre otros deportes en EE UU. Parecía una utopía, pero no lo es tanto.
✍️ @AS_AGabilondo pic.twitter.com/Br3MibxKsm
— Diario AS (@diarioas) April 5, 2026
ئامارە سەرسووڕهێنەرەکان و بینەری خەیاڵی
لە دوو یاریی مێسی لە دەرەوەی مەیامی، ژمارەی هاندەران گەیشتووەتە 75,673 لە لۆس ئانجلێس و 72,026 لە واشنتن، ئەمە لە کاتێکدایە کە یارییە گەورەکەی تۆپی پێی ئەمریکی تەنیا 70,823 هاندەری هەبووە. لەو کاتەوەی لیۆ رووی لە ئەمریکا کردووە، ریکۆردی جیهانیی هاندەران لە وەرزێکدا شکێنراوە و گەیشتووەتە 11 ملیۆن کەس، بە تێکڕای زیاتر لە 23,000 بینەر بۆ هەریارییەک.
یاریگای نوێ و ناوەندی ڤی ئای پی
رۆژی شەممەی رابردوو، ئینتەر مەیامی یاریگای نوێی خۆی بە ناوی ‘نوو’ کردەوە کە شوێنی 26,700 هاندەر دەبێتەوە. یاریگاکە شوێنێکی تایبەتی تێدایە بە ناوی ‘شوێنی لیۆ مێسی’ وەکوو رێزلێنانێک بۆ ئەو ئەستێرەیە. شوێنە تایبەتەکانی یاریگاکە کە جێگەی 5,000 کەسی تێدا دەبێتەوە، لە ئێستاوە بوونەتە پڕداواکراوترین شوێن لە تەواوی وەرزشەکانی ئەمریکای باکووردا و نرخەکەیان گەیشتووەتە 500,000 یۆرۆ بۆ تەواوە وەرزەکە.
سەرمایەگوزاری و شۆرشی دارایی
هاتنی مێسی داهاتی خولی ئەمریکی بە رێژەی لە 10% زیاد کردووە و لە 80%ـی ئەو براندە بازرگانییانەی ئێستا سپۆنسەری خولەکەن، دوای هاتنی مێسی پەیوەندییان پێوەکردووە. کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەکوو ئەپڵ و ئەدیداس لایەنی سەرەکین لە پاڵپشتیکردنی ئەم شۆرشە وەرزشییە.



