ئێستا؛ ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاراوخۆ و بێرنال دیاری دەکرێت

یاریگا –
شەوی رابردوو 4ـی نیسان بارسێلۆنا بووە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و 2-1 یارییەکەی لێبردەوە، بەڵام لەو یارییەدا دوو گورزی کوشندەی بەرکەوت و دوو یاریزانی تووشی پێکان بوون. رۆناڵد ئاراوخۆ لە خولەکی 40 بە ناچاری یاریگای جێهێشت و مارک بێرناڵ جێگەی گرتەوە، بەڵام ئەویش نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و لە خولەکی 62 بە ناچاری یاریگای جێهێشت و هانزی فلیک لە شوێنیدا یاریی بە ژوول کوندێ کرد.
چوارشەممە لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا جارێکی دیکە رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە. هاندەرانی یانەکەش بەهۆی پێکانی یاریزانەکانەوە تووشی نیگەرانی بوون و نازانن ئاخۆ دەتوانن بەشداریی ئەو یارییە گرنگەی چامپیۆنزلیگ بکەن یان نا.
کەمێک لەمەوبەر جێرارد رۆمێرۆ، رۆژنامەنووسی ناوداری نزیک لە یانە کاتالوونییەکە، نوێترین زانیاریی لەسەر هەردوو یاریزانەکە بڵاوکردەوە:
◉ مارک بێرنال: تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەی 10 رۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، ناتوانێت بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات.
Informa @JijantesFC
❗️ LESIÓN de Bernal unos 10 días de baja
Sindesmosis de primer grado pic.twitter.com/C1pvdec3Gj
— Gerard Romero (@gerardromero) April 5, 2026
◉ رۆناڵد ئاراوخۆ: تووشی پێکان نەبووە و تەنیا ماندوو بوونە، بۆ یارییەکەی چوارشەممە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادە دەبێت.
❗️Informa @JijantesFC
Ronald Araujo sólo tiene sobrecarga. NO hay rotura
Disponible para miércoles ✅ pic.twitter.com/V8f8bOHBkI
— Gerard Romero (@gerardromero) April 5, 2026



