ئینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

چاکسازیی گەورە؛ مانچێستەر یونایتد هەشت یاریزانی دەفرۆشێت

مان یونایتد هەوڵی رزگاربوون لە مووچە بەرزەکان دەدات

Yariga App

یاریگا –

سێر جیم راتکلیف، هاوخاوەنی یانەی مانچستەر یونایتد، بڕیارێکی توند بۆ چاکسازیکردن لە پێکهاتەی شەیتانە سوورەکان دەدات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بڕی 100 ملیۆن پاوەند لە فرۆشتنی کۆمەڵێک یاریزان کۆبکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، ناوی چەندین ئەستێرەی دیار لە لیستی فرۆشتندا هاتووە، لەوانە: مارکۆس راشفۆرد، راسموس هۆیلۆند، ئاندرێ ئۆنانا، مانوێل ئوگارتی و جۆشوا زیرکزی.

شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت بە هەمیشەییکردنی گرێبەستی راشفۆرد بۆ بارسێلۆنا و هۆیلۆند بۆ ناپۆلی، بڕی 64 ملیۆن پاوەند بەدەستبهێنن.

جگە لە فرۆشتنەکان، یاریزانانی وەک کاسیمێرۆ، جەیدن سانچۆ بە خۆڕایی یانەکە جێدەهێڵن، ئەوەش یارمەتی مان یونایتد دەدات لە مووچە بەرزەکەی کاسیمێرۆ کە 350 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا لە یانەکە وەردەگرێت، رزگاری ببێت و پارەی پێویست بۆ کڕینی یاریزانی نوێ دابینبکات.

تەواوی ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە بۆ ئەوەیە کە مان یونایتد بتوانێت لە گواستنەوەی ئەستێرەی نۆتینگهام فۆرێست، ئیلیۆت ئاندێرسن کێبڕکێی مانچێستەر سیتی بکات، کە نرخی یاریزانەکە بە 100 ملیۆن پاوەند ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە و هەردوو یانە گەورەکەی مانچێستەر دەیانەوێت پێش دەستپێکردنی مۆندیال واژۆکەی بەدەستبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button