ئیسپانیاگرنگترین

گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدرید: ناوبژیوان ستەمی لێکردین

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە گەڕی 30ی خولی ئیسپانی بارسێلۆنا توانی 1-2 لووتکەی هەفتەکە لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی خاوەن ماڵ بباتەوە.

یارییەکە وەک هەمیشە لەنێوان ئەو دوو رکابەرەدا بەبێ مشتومڕ تێنەپەڕی. بەتایبەت رەخنەی یاریزانانی ئاتلێتیکۆ لە بریارە ناوبژیوانیەکان بەتایەب لەڕووی پێدانی کارت بە یاریزانانی بارسا.

تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنی لە خولیانۆی کوڕی راهێنەرەکەوە لە خولەکی 40 تۆڕی بلاوگرانایان هەژاند. بەڵام پاش تەنها 3 خولەک مارکوس راشفۆرد یەکسانی کردەوە. ئەوەی نەهامەتیەکەی بۆ ئاتلێتیکۆ هێنا کارتە سوورەکەی نیکۆلاس گۆنزالێس بوو لە خولەکی 7+45 کە بەهۆی لێدان لە لامین یامال کرایەدەرەوە.

ئەگەرچی ناوبژیوان لە خولەکی 51 کارتی سووری بە جێرارد مارتن دا بەهۆی فاوڵێکی توندەوە، بەڵام دوای تەماشاکردنەوەی ڤار، لە بڕیارەکەی پاشگەزبووە و گۆڕی بۆ زەرد.


یارییەکە بەوشێوەیە درێژەی کێشا تا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 87 گۆڵی بردنەوە و مسۆگەرکردنی سێ خاڵەکەی تۆمارکرد.

دوای یارییەکە خوان موسۆی گۆڵپارێزی رۆخی بلانکۆ راشکاوانە رەخنەی لە بڕیارە ناوبژیوانیەکان گرت و وتی

دەبوو جێرارد مارتن کارتی سووری وەربگرتایە. ئەوە زۆر روون بوو، خۆ ناوبژیوانیش بینی. ئەوە راستیی بوو کە یارییەکە تا ئەوکاتەی 11 یاریزان بە 11 یاریزان بووین ئێمە بە لە بارسا باشتربووین.

 

ئەگەرچی تۆڕەکەی مووسۆ دوو جار هەژێنرا و یانەکەشی دۆڕا، هێشتا خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی وەرگرت.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button