ئیسپانیاگرنگترین

ئاربێلوا هۆکاری دۆڕاندنەکەیان بە مایۆرکا دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو ریال مەدرید 2-1 بە مایۆرکا دۆڕا و دەرفەتێکی دیکەی بۆ بارسێلۆنای رکاربەری رەخساند تا پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانی قایمتر بکات.

کوڕانی ئالڤارۆ ئاربێلوا لە هەفتەی 30ی لالیگا بوونە میوانی مایۆرکا کە ئەمەیان جەنگی مانەوە دەکات لەپێناو دانەبەزین بۆ یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا. خاوەن ماڵ توانیان 2-1 لە میوانە زلهێزەکەیان ببەنەوە و خۆیان بگەیەننە پلەی 16 بە جیاوازیی تەنها 2 خاڵ لە ناوچەی دابەزین.

دوای یارییەکە ئاربێلوا گرنگترین هۆکارەکانی شکستەکەی دەستنیشانکرد و وتی

دۆڕاندنەکە بە رێژەی 1000% هەڵەی منە. ئەمڕۆ ئەوەمان ئەنجام نەدا کە بەدرێژایی هەفتەکە راهێنانمان بۆی دەکرد. زۆر بەباشی هەلمان نەدەڕخساند، ئارامییمان نەبوو، وزەمان نەبوو، هەروەها بیرۆکەشمان نەبوو.

 

بە ئەنجامەکانی ئەمشەو کە تێیدا بارسا لە ئاتلێتیکۆی بردەوە، جیاوازیی نێوان ئەو یانە کەتەلۆنیە و ریال بەرزبووەوە بۆ 7 خاڵ. بەوەش ئاربێلوا دانی بەو راستیەدا نا کە کێبڕکێی لالیگا چیتر وەک پێشوو نەماوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ناوبراو گەشبینیەکی زۆری پیشاندا دوای یارییەکە کە سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەتوانن لە بایرن میونشن ببەنەوە.

ئاربێلوا لە لالیگا بێهیوا دەبێت و هەڕەشە لە بایرن میونشن دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button