هاندەرانی ریال مەدرید داوای ڤیتینیا دەکەن
بژاردەی دڵخوازی هاندەرانە

یاریگا –
هاندەرانی ریال مەدرید بڕیاریان لەسەر بژاردەی خۆیانداوە، دەیانەوێت ڤیتینیای ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی وەری داهاتوو پەیوەندی بە تیمەکەوە بکات.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ریال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوو پلان بۆ کڕینی ناوەڕاستکارێکی داهێنەر دادەنێت، لیستێکی گەورەشی لە یاریزانی بەهرەمەند هەیە کە بیریان لێدەکاتەوە. ئاس لە پێگەی فەرمی رۆژانەمەکە پرسیاری لە خوێنەرانی کردووە تاوەکوو دەنگ بە بەربژێری دڵخوازیان بدەن و ڤیتینیا بە جیاوازییەکی زۆر براوە بوو.
زیاتر لە 21 هەزار بەشدارییان لە دەنگدانەکە کردووە و ئەنجامەکان زۆر روون بوون؛ ڤیتینیای ناوەڕاستکاری پاریس سانجێرمان بژاردەی یەکەم بووە و 47%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، کە بە نزیکەیی نیوەی تەواوی هاندەران دەکات. کیس سمیت بە رێژەی 16% لە پلەی دووەم دێت، رۆدری بە رێژەی 10% لە پلەی سێیەم دێت، ئێنزۆ فێرناندێزیش بە رێژەی 9% پلەی چوارەمی گرتووە.
بژاردەکانی دیکەش وەکوو ماک ئالیستەر، ئادەم وارتن و ساندرۆ تۆنالی تەنیا رێژەی 7%ـیان بەدەستهێناوە، لەنێوانیشیاندا ساندرۆ تۆنالی ئەو بژاردەیە کە کەمترین هاندەر بۆ ئەم رۆڵە بەدڵیان بووە.

هاندەران قسەی خۆیان کردووە، بەڵام بڕیارەکە لەدەست ریال مەدریدە. واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڤیتینیا ئاسان نابێت، ئەو یاریزانی پاریس سانجێرمانە و پێدەچێت نرخەکەی زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بێت. ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە ئێستا تەنیا ناوەڕاستکارە کە یانەکە بیر لەوە بکاتەوە هێندە پارەی تێدا خەرج بکات.



