ئیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئەستێرەیەکی گەورە لەپێناو مانەوەی لە ریال مەدرید مووچەکەی کەم دەکاتەوە

گرێبەستەکەی بۆ ساڵێک نوێ دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا ریال مەدرید سەرنجی لە سەر تەواوکردنی لالیگا و چامپیۆنزلیگە، کارگێڕیی یانەکە لە ئێستاوە پلانی گواستنەوەی وەرزی داهاتوو دادەنێت.

ئامانجی سەرەکی ریال مەدرید رێکخستنەوەی پێگەی دڵی بەرگری یانەکەیە، تەنانەت دوای خەرجکردنی 120 ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی رابردوودا، لە بەرگریکارەکانی وەکوو ترێنت ئاڵێکساندەر ئارنۆڵد، دین هاوسن و ئالڤارۆ کارێراس، یانەکە هێشتا لە بەرگریی یانەکە نیگەرانە. بەگوێرەی ئێل موندۆش پلانی یانەکە بۆ دڵی بەرگرییەکانی ئێستا و داهاتوو بەمشێوەیەیە:

یاریزانەکانی ئێستا ئەوانەی دەمێننەوە و ئەوانەی دەڕۆن
◉ دەیڤد ئالابا کە گرێبەستەکەی لە هاویندا کۆتایی دێت یانەکە جێدە‌هێڵێت، ئەو یەکێک لەو یاریزانانەیە کە لەنێو تیمەکەدا زۆرترین مووچە وەردەگرێت. ئالابا تەمەنی خەریکە دەبێت 34 ساڵ و چەندین جار تووشی پێکانی ئەژنۆ بووە، یانەش بڕێاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

◉ ریال مەدرید دەیەوێت ئانتۆنیۆ رودیگەر بمێنێتەوە، ئەگەرچی خەریکە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تازە بووەتە 33 ساڵ، دوای چاکبوونەوەی لە نەشتەرگەریی ئەژنۆی لە ماوەی مانگ و نیوی رابردوودا باشترین دڵی بەرگری یانەکە بووە. بە ئەگەرێکی زۆرەوە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە واژۆ دەکات، مووچەکەی لەوەی ئێستای کە 9 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە کەمتر دەبێت، بەڵام رودیگەر دڵخۆشە ئەمە قبووڵ بکات، چونکە دەیەوێت لە مەدرید بمێنێتەوە.

◉ ئێدێر میلیتاو تاوەکوو 2028 گرێبەستی هەیە، سەرکردەیەکی زۆر گرنگی ژووری خۆگۆڕینە و بەرامبەر مایۆرکا دەگەڕێتەوە پێکهاتەی یانەکە.

◉ راوول ئاسێنسیۆ وەکوو یاریزانی پاڵپشت بینراوە، بەڵام بەم دواییانە ئاستی دابەزیوە. یانەکە ئامادەیە بیفرۆشێت ئەگەر ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشیان پێ بگات.

ئامانجەکانی گواستنەوە و بژاردەکانی داهاتوو
ریال مەدرید چاودێری سێ یاریزانی سەرەکی لە دەرەوەی یانەکە دەکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری:

◉ نیکۆ شلۆتێربێکی 26 ساڵانی بەرگریکاری بۆروسیا دۆرتموند ئامانجی سەرەکیی یانەکەیە، ئەو بە قاچی چەپ یاریی دەکات و گرێبەستەکەی لە 2027 کۆتایی دێت. دۆرتموند هەوڵ دەدات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە بەڵام تاوەکوو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە و ئێستا مەدرید گفتوگۆی گواستنەوەی دەکات.

◉ خاکۆبۆ رامۆن لەلایەن ریال مەدریدەوە نیوەی مافی خاوەندارییەتی بە کۆمۆی ئیتاڵی فرۆشرا بە 2.5 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بژاردەی کڕینەوەیان هێشتووەتەوە. ئەو بە راهێنەرایەتیی سێسک فابریگاس زۆر باش یاریی دەکات، مەدرید وەکوو بژاردەیەک بۆ داهاتوو بەدڵییەتی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەیانەوێت 2027 دوای رۆیشتنی رودیگەر بیگەڕێننەوە.

◉ جۆن مارتنی بەرگریکاری ریال سۆسیداد یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی یانەکە چاودێریی دەکات، بەمزووانە تەمەنی دەبێتە 20 ساڵ. ئەو بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ یانەکەی و تیمی خوار 21 ساڵانی ئیسپانیا یاریی دەکات، بەهای شکاندنی گرێبەستەکەشی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button