
یاریگا –
ئازووری ئێستا رووبەڕووی یەکێکە لە تاریکترین سەردەمەکانی مێژووی خۆی دەبێتەوە، ئەمساڵیش رووبەڕووی کارەساتێکی دیکەی تۆپی پێی بووەوە. لە رووداوێکی شۆکهێنەردا چەند رۆژێک لەمەوبەر، ئیتاڵیا نەیتوانی سەرکەوێت بۆ جامی جیهانیی 2026، ئەمەش دەبێتە سێیەم جار بەدوای یەکدا کە خاوەن چوار جامی جیهانیی ناتوانێت بگاتە پاڵەوانییەتییەکە.
بەهۆی ئەو شکستە گەورەیە فشارێکی زۆر لەسەر گابریێلێ گراڤینای سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی ئیتاڵیا دروست بوو، زۆرێک لە هاندەران و سیاسییەکان داوای دووبارە بنیادنانەوەی تەواوی تۆپی پێی ئیتاڵیایان دەکرد. بەگوێرەی هەواڵەکانیش جینارۆتۆ گاتوسۆ و ستافەکەی بەهۆی شکستەکانەوە دەستلەکار دەکێشنەوە.
بەهۆی ئەو فشارە زۆرانەوە گابریێلێ گراڤینا، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەفەرمی دەستی لەکار کێشایەوە، بڕیاریشە 22ـی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژارنی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنەکە بەڕێوە بچێت.
#FIGC’s President Gabriele #Gravina resigned https://t.co/lLQsCjqQg9
— Nicolò Schira (@NicoSchira) April 2, 2026



